خواستی بەغدا، تاران و ئەنقەرە چاره‌نوسی كه‌ركوك به‌ره‌و كوێ ده‌بات؛ “كورد پۆسته‌كه له‌ده‌ستده‌دات”
هەرچەندە 28 رۆژ تێپەڕیوە بەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان له‌لایه‌ن دەسەڵاتی دادوەرییه‌وه کە لە 18ی 12ی 2023 ئەنجامدرا، بەڵام هێشتا نه‌توانراوه یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كه‌ركوك و دیالە به‌ڕێوه‌بچێت، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی 2019 پێویسته له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
ناکۆکییە سیاسییەکانی دیالە و کەرکوک بەشێوەیەکی سەرەکی لە دەوری پۆستی پارێزگار، بەرپرسی یەکەمی کارگێڕی دەسوڕێتەوە و تاڕادەیەکی کەمتریش لە دەوری پێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەسوڕێتەوە، کە ئەرکی چاودێری و سەرپەرشتیکردنی پۆستی پارێزگارە.
چیرۆکی کەرکوک چییە؟
ململانێی سیاسیی ئەو پارێزگایەی دەوڵەمەند بە نەوت، ململانێی سێ پێکهاتەی سەرەکی واتا کورد و عەرەب و تورکمانه لەگەڵ کەمینەیەکی مەسیحی، لەسەر پۆستی پارێزگار، كه كورد به مافی خۆی ده‌زانێت و له دوایین هه‌ڵبژاردنیشدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێكهاته‌كه له ساڵی 2017وه به زه‌بری هێز له‌سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادیدا ده‌سه‌ڵاتی لێوه‌رگیراوه.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ته ناوچەییەکانی وەک تورکیا و ئێران دەیانەوێت ئەو پۆستە بە عەرەبەکان بسپێرن، بەهۆی ترسیان لە سەرلەنوێ بەهێزبونی هەژمونی كورد لە كەركوك.
سەرچاوە:خەندان