توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه، پێدانی مۆبایل و ئایپاد به منداڵێكی بچوك بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له ڕۆژێكدا ده‌بێته هۆی تێكدانی توانای تێگه‌یشتن له جیهانی ده‌وروبه‌ری.
توێژه‌رانی زانكۆی درێكسێل له فیلادلفیا بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك كه منداڵان له‌به‌رده‌م شاشه‌كاندا به‌سه‌ری ده‌به‌ن، له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی به دو هێنده زیادبونی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ستیاری نائاساییه‌وه هه‌یه، وه‌ك نه‌توانینی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناوه‌كانیان كه بانگ ده‌كرێن.
هه‌ر كاتژمێرێكی زیاده له‌به‌رده‌م شاشه‌ی ئامێرێكی زیره‌كدا مه‌ترسییه‌كانی دواتر توشی كێشه‌ی ڕه‌فتاری هه‌ستیاری ده‌بێت به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی میدیای دیجیتاڵی نه‌بون.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه توشی تێكچونی پرۆسێسی هه‌ستیاری بون زۆرجار له‌گه‌ڵ ADHD و تێكچونی سپێكتری ئۆتیزم (ASD) پێكه‌وه ده‌ژین، له‌وانه‌یه زۆر هه‌ستیار بن به‌رامبه‌ر به ڕوناكی و ده‌نگی به‌رز، یان له‌وانه‌یه به ڕێگه‌ی دیكه به‌دوای هاندانی زیاتردا بگه‌ڕێن.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به پرۆسێسی هه‌ستیاری نائاسایی زیاد كردوه، بۆ لیستی كاریگه‌رییه تونده‌كانی به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆری به‌رده‌م شاشه، له‌وانه دواكه‌وتنی فێربونی زمان، خراپی ئه‌دای مه‌عریفی و گه‌شه‌كردنی ئۆتیزم.
دكتۆر كارێن هێفلێر، نوسه‌ری سه‌ره‌كی و یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆری پزیشكی ده‌رونی له كۆلێژی پزیشكی درێكسێل رایگه‌یاندوه، “به سه‌رنجدان به‌م په‌یوه‌ندییه له نێوان درێژخایه‌نی كاتی شاشه و لیستی گه‌شه‌سه‌ندو له كێشه‌كانی گه‌شه‌كردن و ڕه‌فتار، ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌و منداڵه بچوكانه‌ی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م شاشه‌كان داده‌نیشن و كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ده‌به‌ن”.