سێ چاره‌كه سه‌ده ژنانی عێراق خراونه‌ته‌به‌ر توێژینه‌وه و ده‌ركه‌وتوه، توانایان له خستنه‌وه‌ی منداڵدا لاوازبووه، به‌شێك له هۆكاره‌كانیش خۆویستانه‌ن.
ئامارێكی درێژخایه‌ن كه ماڵپه‌ڕی “our world data” ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكراكردوه، ده‌ریخستوه له‌م ده‌یه‌یه‌دا، ئاستی منداڵخستنه‌وه‌ی ژنانی عێراق دابه‌زیوه.
ئاماره‌كه له ساڵی 1950وه، داتا و زانیاریی له‌باره‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه و به‌پیتیی جه‌سته‌ی ژنانی عێراق بۆ منداڵخستنه‌وه له‌به‌رچاوگرتوه و زانیاریی له‌باره‌یانه‌وه كۆكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه، ساڵی 1967 بازدانێك ڕویداوه و تێكڕای توانای منداڵخستنه‌وه‌ی ژنانی عێراق زیادیكردوه، به جۆرێك گه‌یشتوه‌ته 8.7 منداڵ بۆ هه‌ر ژنێك، واته به شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌ر ژنێك له توانایدابووه تا گه‌یشتن به “ته‌مه‌نی بێئومێدی” هه‌شت بۆ نۆ منداڵ بخاته‌وه، به‌ڵام دواتر ئاسته‌كه دابه‌زیوه.
ئه‌و ئاماره له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پلاندانانی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتیكراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ساڵی 2011، بازدانێكی دیكه له توانای منداڵخستنه‌وه‌ی ژنانی عێراقدا ڕویداوه، به جۆرێك تێكڕای توانای منداڵخستنه‌وه‌یان بۆ 4.56 منداڵ بۆ هه‌ر ژنێك دابه‌زیوه. له‌و كاته‌شه‌وه ژماره‌كان به‌رده‌وامبوون له كه‌مبوونه‌وه و توانای ژنی عێراقی له منداڵخستنه‌وه‌دا، زیاتر كه‌میكردوه و ساڵی 2022 گه‌یشتوه‌ته 4.04 منداڵ بۆ هه‌ر ژنێك.
جگه له هۆكاره ته‌ندروستی و بایۆلۆجییه‌كان، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێت، به‌شێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی ئاستی منداڵخستنه‌وه له عێراق، خۆویستانه‌ن و هۆكاری ئه‌و گۆڕانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆشیاربوونه‌وه له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌وه‌ی منداڵة هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رشداریكردنی ژنان له كار و پیشه و خوێندندا.