به‌رێز / كاك باڤڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێـتی نیشتمانـی كوردستـــــان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سڵاو ورێز…..
له‌یادی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ی تێكۆشه‌ر به ناوی خۆم و (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان ئاراسته ده‌كه‌ین .
به‌رێزان ساڵیادی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كاتێكدایه كه بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ زۆرتر و زیاتر ده‌بن كه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی ژیرانه‌ی هه‌ڵومه‌رجه‌كه و یه‌كخستنی نیوماڵی كوردستانی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسیه‌كی سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان .
له‌م یاده‌دا هیوادارین یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوشان له گه‌ل پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه دژوار و ناله‌باره‌ی كوردستان ،بێگومان یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له گۆره‌پانی تێكۆشاندا له بواره سیاسی و شۆڕشگێری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆلی گه‌وره‌و به‌رچاوی بینیوه له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ، هه‌ر وه‌ك چۆن یه‌كریزی له رابردوودا بنه‌مای هێنانه‌كایه‌ی باشترینی بژارده‌كان بووه به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانین ئامانجه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بهێنینه دی . هه‌رله‌م یاده‌دا ئه‌وه به‌بیردێنینه‌وه پێوسته به‌جددی داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر له‌به‌رچاو بگیرێ له پێناو ده‌سته‌به‌ری خۆشگوزه‌رانی و مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیان .
وێرای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانمان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) جارێكی دیكه پیرۆزبایی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشادبن……..
مام خدر سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان