جارجارە گرنگە دەردە دڵێک بکەین، سروشتی مرۆڤەکان بەجۆرێک ئاڵۆزو سەیرەو گۆڕاوە کە هیچ کات ناتوانیت بەباشی لێیان تێبگەیت
بۆنمونە دەجەنگێت لە پێناوی هەموو دەستکەوتێکدا کە بیخاتە بیرو مێشکێوە کە بەلایەوە گرنگ بێت و بیەوێت بەدەستی بهێنێت و داگیری بکات بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە!!
کاتێک هەوڵێکی زۆر دەدات و تەنانەت قوربانیش لەپێناو بەدەست هێنانی ئامانجەکەیدا دەدات تاکو ئەبێت بە موڵکی و ئەکەوێتە بەردەستی، دواتر نایەوێت و لێی بێزار ئەبێت ئینجا هەرچی بەهانەو هەوڵ هەیە ئەیدات بۆیی لێی دوربکەوێتەوە یان بەتەواوی لەدەستی بدات ئەڵێی هەر ئەویش نەبووە، ئەوهەمووجەنگ و قوربانییەی داوە بۆ بەدەست هێنانی خواستەکانی سەیرە!!!
..
هەروەک چۆن کاتێک مرۆڤ برسی ئەبێت هەوڵی خواردنی بەتامترین خواردن دەدات لە پێناو تێرکردنی برسێتێکەیدا دواتر ئەوقاپە بەپەلە لائەبات کە تێری کرد.
کاتێک حەز بەکڕینی جل و بەرگێکی گران بەها دەکات هەر ئەوەندە بیکڕێت ولەبەری بکات دواتر لێی بێزار دەبێت و دەی بەخشێت یان هەر فڕێی دەدات.
گەر حەزی بە کرینی خانوویەک بێت یان ئوتومبیلیکی گران بەها هەرئەوەندە بووبەموڵکی ئیتر لێی بێزار ئەبێت وهەوڵی کرینی موڵکێکی تر ئەدات.
یان هەرکات دڵی کەسێک بەدەست دێنێت ئایا خۆشەویستی بێت یان هاوڕێیەتی ئامادەیە هەموو قوربانی و ناڕاستیەک بڵێت و بکات لەپێناو بەدەست هێنانی دڵ و هەستی بەرامبەردا بەڵام بەداخەوە کەبەدەستی هێنا ئەویش وەک حەزەکانی تری لێی بێزارئەبێت و ئیهمالی ئەکات و لەبیری دەکات بەبێ هیچ گوێدان بە هەستی بەرامبەرەکەی.
بەداخەوە نە بەزەیی وەک پێویست ماوە نە خۆشەویستی نەمتمانە نە هاوڕێیەتی نە کەسایەتی هەموو دنیای هەندێک لە مرۆڤەکان بووە بەبەرژەوەندی و خۆپەرستی
ــ ئازیزان
جەنگ و کوشتاریش و لەناو بردنی ژیان و مرۆڤایەتی و داگیر کاری ئەویش حەزێکی تری دڕندانەی ناخی هەندێک مرۆڤە کە لە ئێستادا هەموو جیهان بەدەستێوە دەناڵێنێت ئەوەی کە لە جەنگی فەڵەستین و ئیسرائیل بینیمان و بەردەوامە بەداخەوە لەم چەند ڕۆژەدا کە دڵ و ناخی هەموو مرۆڤایەتی مات و بێزار کردووە.
ئەمەوێت بڵێم ئەمە کارەساتێکی دەگمەن و نویێ نییە لەسەر زەوی بەگشتی بۆ هەمووجیهان و بەتایبەت بۆ ئێمەی میللەتی کورد و بەتاییبەتر بۆ جیلی (۱۹۷٠و۱۹۸٠ )کان زۆر لەوەکارەسات بار ترمان دییوە ئەگەر وەک ئێستا تەکنەلۆجیاو مۆبایل و تۆری کۆمەڵایەتی هەبوایە لە هەموو جیهاندا بە کارەسات بارترین غەدرلێکراوترین نەتەوە دەستنیشان دەکراین.
بەکورتی
۸ ساڵ جەنگی خوێناویی عراق و ئێران، کیمابارانی هەڵەبجە، ئەنفال
جەنگی کوێت، کۆڕەوی میللەتیک و سەرگەردانی، ڕاپەڕینی خوێناوی
گرانی، شەڕی براکوژی کەماڵ نەبوو برا دژی برا نەبێت
زۆر داماوی و نەهامەتی تر کە هەتا ئێستاش لە بەشێکی هەربەردەوامین.
ئێمەی میللەتی کوردیش گەر هەست بەخۆمان بکەین لە فەڵەستین و ئیسرائیل خراپتر مان دییوە، لە ئێستادا لە خراپترین جەنگدا دەژین بەس جەنگێکی بێدەنگی دەرونی زۆر ترسناک، ڕۆژانە چەندەها لە خێزانەکان لە برسێتی و نەبوونیدا توشی سەرگەردانی و ماڵوێرانی دەبن، ئەوەتا لە وڵاتێکدا دەژین کە پەروەردەو خوێندن و زانکۆ وەستاوە ئەویش لەپێناو حەز و بەرژەوەندی خۆپەرستانەی مرۆڤەکاندا کە داهاتووی منداڵ و گەنجی ئەم وڵاتە نادیارەو و بوونەتە قوربانی.
تەنانەت خۆراک و پێداویستی، تەندروستی، سوتەمەنی، ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان… زۆربابەتی تر کە پەنجەکان ماندوون و ناتوانن بیان نووسن و باسیان بکەن کەواتە ئیتر ئەبێت پێش هەموو وێرانکردنێک و کارەساتێک بۆ سەرگەردانی و دڵ ڕەقی و بێرەحمی مرۆڤ بگرین نەوەک جەنگ.
لەکۆتایدا ئەبێت مرۆڤ پلانی خۆپەرستانەی چی تری لە
مێشک و دڵا هەبێت خوای گەورە بمان پارێزێت !!
ئەمە جەنگە ڕاستەقینە ترسناکەکەی سەر زەوییە کە هەتاوەک مرۆڤانێکی دڵ ڕەق و بێبەزەیی و خۆپەرست هەبن دەبێت چاوەڕوانیەکی زۆر لەم حاڵ و گوزەرانە خراپتربین.