بەپێی ڕاپۆرتێکی یونیسێف و بانکی نێودەوڵەتی، ٣٣٠ ملیۆن منداڵ لە هەژارییەکی زۆردا دەژین و نەتەوەیەکگرتووەکان لە پلانیدایە تا کۆتایی سالێ ٢٠٣٠ هەژاری منداڵان لە جیهاندا نەهێڵێت
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) و بانکی جیهانی، داهاتی ڕۆژانەی شەش منداڵ کەمترە لە دوو دۆلار و ١٥ سەنت.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید-١٩ لەجیهاندا بڵاو نەبوایەوە، ٣٠ ملیۆن منداڵ لە هەژاری بەتەواوی ڕزگاریان دەبوو.
کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف وتی، ٣٣٣ ملیۆن منداڵ نەک تەنها لە پێداویستییە سەرەتاییەکانتان بێبەشن، بەڵکو لە دەرفەتی ژیانێکی باش و بێ هیوان لە داهاتووی ژیانیان، بۆیە ئەم دۆخەی ئەگوزەرێت جێگەی قبوڵکردن نییە.
بەرزترین ڕێژەی هەژاری لە ئەفریقا تۆمارکراوە کە ڕێژەی هەژاری لەو ناوچەیە لە ٤٠٪ و بەپێی ئەنجامی ئەم ڕاپۆرتە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە پلانیدایە هەژاری منداڵان تا ساڵی ٢٠٣٠ نەهێڵێت و کۆتایی پێبهێنێت .