رێكه‌وتی (25/8/1995 ) بیست و سێ ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) وه‌ك پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه بوونی خۆی راگه‌یاند .له‌م سۆنگه‌یه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی تێكۆشان و خۆراگری له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و به‌گوروتینی زیاتر هه‌وڵ بۆ هێنانه كایه‌ی دروشمی بنه‌ره‌تیمان ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) ده‌ده‌ین كه بنه‌مای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروسته .
له یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان داوا له هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ین هه‌مووان هه‌ماهه‌نگ و یه‌كگرتوو بین له پێناو پاراستنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان كه‌بێگوومان ئه‌ركێكی قورس و پیرۆزه ، هه‌رله‌م روانگه‌یه‌وه پێویسته نێوماڵی كوردستان یه‌كبخه‌ینه‌وه‌و د‌رك به مه‌ترسیه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین و دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرین و خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ بكه‌ین .
ئه‌وه‌ی ئێستا له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌گوزه‌رێ پێویستی به‌پلان و ستراتیژی هاوسه‌نگ هه‌یه ، وێرای تێبینیه‌كان و جیاوازیه سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌كان بۆ ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی بارودۆخێكی ناله‌باری وه‌ك ئێستا یه‌كگرتوویی تیروانینێكی گونجاوه.به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و گره‌نتی پاراستنی سنووری هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقێی دیموكراتی فیدرالی كه رێز له ده‌ستوور و مافی پێكهاته‌كان بگرێت .
هاووڵاتیانی به‌رێزی كوردستان ….
ئه‌وه‌ی له رابردوو رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه له باشووری كوردستاندا ده‌ره‌نجامی ئه‌و باهۆزی گۆڕانكاریه‌یه كه دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت لای هه‌مووان روونه ململانێی چه‌سپاندنی هه‌یمه‌نه‌ی زلهێزه‌كانه ، به هێنانه پێشه‌وه‌ی چه‌ندین سیناریۆی جۆر به جۆر ، بۆیه‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌م دۆخه به باری ناوخۆیشه‌وه ئه‌ركه.
هه‌رلێره‌شدا له‌م دۆخه ناجێگیره‌ی كوردستان و عێراق دووپاتی گرنگی ئه‌ركی لایه‌نه چه‌پ و دیموكراته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه دڵنیاشین به‌رپرسیارێتی زیاتریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، بۆیه وای به‌باش ده‌زانین بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاوتر چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان بێنه پاڵ یه‌كتر و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ بینینی رۆڵی مێژووییان له‌م قۆناغه‌دا ..
هه‌ڵبه‌ت له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌خوازین وێرای به‌سه‌روه‌ر هێشتنه‌وه‌ی یاسا سازانێكی نیشتیمانی بێته كایه‌وه و ببێته‌مایه‌ی به هێز بوونی كوردستان له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانیدا .