
لەدیدارێکی دۆستانەدا، کێشە و ئاریشەکانی خەڵکی شارەکە خرایە بەر باس و گفتوگۆکردن و ڕۆڵی نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبەغدا هەڵوێستەی لەسەرکرا لە کاریگەریان لە چارەسەرکردنی ئاریشەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکە و گەیاندنیان بۆ ناوەندی بڕیار .
لای خۆیانەوە نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان بەرزنرخاند لە بەدواداچوونی بەردەوامیان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان .