میوانه خۆشه‌ویسته‌كان . به‌شداربوانی به‌رێز، هه‌موولایه‌ك به‌خێربێن
به‌داخه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌رفه‌تی پێ نه‌داین كه ڕێوڕه‌سمێكی شیاوتر و به شكۆتر بۆ كۆچی دوایی مام هاشم به‌رێوه ببه‌ین
هیوادارین به یادكردنه‌وه‌ی چله‌ی ماته‌مینی ، تۆزقالێك له‌م كه‌م و كوڕیه‌مان كه‌م كردبێته‌وه .
ئه‌گه‌رچی مام هاشم به دونیایه‌ك تاسه‌و ئاواته‌وه له‌ناكاو به‌جێ ی هێشتین و ئه‌ركه‌كانی به هاوڕێیانی سپارد .
به‌ڵام دڵنیابن مام هاشم ته‌نیا به جه‌سته به جێ ی هێشتووین ،
هه‌ركات ناوی كه‌ركوكمان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێ خه‌بات و خۆڕاگری و تێكۆشانی مام هاشم دێته‌وه یادمان
* له‌پێناو پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی كه‌ركوكیه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان .
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم كه ئاماژه به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی كه‌سایه‌تی هاوڕێ مام هاشم بكه‌م .
* مام هاشم به‌شی هه‌ره زۆری ژیانی ته‌رخانكردبوو بۆ ئازادیخوازی و تێكۆشان بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان و ئازاد و دادپه‌روه‌ر
* مام هاشم به‌رده‌وام له هه‌وڵدابوو بۆ یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێزه كوردستانیه‌كان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ره‌تی پرسی كورد به‌گشتی و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌تی و به‌شێكی زۆری كاتی خۆی دانابوو بۆ ئه‌م كاره.
* به‌رده‌وام بوون و ماندوونه‌ناسی و پێداگری له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردن و جێبه‌جێكردنی هه‌چی خێراتر و باشتری كاری حزبی به گشتی و به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ندی كه‌ركوك له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره به‌رچاوه‌كانی مام هاشم بوو.
* جگه له‌مانه مرۆڤ دۆستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی مام هاشم كه‌سایه‌تی ئه‌م هاوڕێیه‌مانی كردبوو به كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز و به‌رێز له‌ناو هاوشاری و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئه‌ویان ده‌ناسی .
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست . بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كاری كۆچكردوو به‌له‌ده‌ستدانی هاوڕێ مام هاشم .بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و یه‌كسانی خواز له‌كه‌ركوك به‌گشتی و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌ت زیان و خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت ره‌نگه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێ دژواره.
ماته‌م گێرانی به‌رێز جارێكی تر به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و ئێوه و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی مام هاشم ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی سۆز و وه‌فای خۆمان بۆ مام هاشم دووباره ده‌كه‌ینه‌وه و سڵاو بۆ رۆحی پاكی مام هاشم ده‌نێرین.
سوپاس
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٣\١٠\٢٠٢٠
کەرکوک