لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK پیرۆز دەكات

سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK پیرۆز دەكات

0 تێبینییەکان 55 بینینەکان

رۆژی یەکشەممە ١٩ / ٣ / ٢٠٢٣،  هاوڕێ مام خدر سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان بەیاوەری هاوڕێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی  سەردانی بارەگای YNDK كردو لەلایەن سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازیکرا .
سەردانەکە  بەمەبەستى پێشکەشکردنى پیرۆزبایی بەبۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK بوو .

پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK کردو هیواى پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو سەرکەوتنى بۆ YNDK خواست.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى بزووتنەوەى دیموکراتی گەلی کوردستان و بە بەڕێزیان راگەیاندو، سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەى کردن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail