لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بەبۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا و ساڵی نوێی 2023،هاوڕێ مام خدر پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بەبۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا و ساڵی نوێی 2023،هاوڕێ مام خدر پەیامێک بڵاودەکاتەوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەبۆنەی رۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای پێغەمبەر و ساڵی نوێی ٢٠٢٣ پەیامێک بڵاودەکاتەوە ، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە :

سەرەتا بەبۆنەی ساڵرۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر عیسای مەسیح،رەزای خوای لەسەر، گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی خوشک و برا مەسیحیەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ،بەهیواین ساڵرۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا ببێتە هۆی کۆتایهێنان بە ناخۆشی و ئاوارەیی و دەستپێکی ژیانێکی پێکەوەیی و دوور لە توندوتیژی بەسەر ببەن .
هەر لێرەشدا بە دەرفەتی دەزانم بەبۆنەی کۆتایهاتنی ساڵی ٢٠٢٢ و هاتنی ساڵی نوێی زاینی (٢٠٢٣) پیرۆزبایەکی گەرم لەسەرجەم کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکەم ،بەهیوام ساڵی نوێ ساڵی خۆشی و ئاشتی و بەختەوەریان بیت و کۆتایی بە شەڕ و ناخۆشیەکان بێت ..

 بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو چەند ساڵە ، ساڵانێکی دژوار و سەخت بوو لە رووی ئەمنیەت و ئابوری و ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی ، خەڵکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورەترین قەیرانی دارایی و ئابوری بەرەو رووبوونەوە، بەهیواین لە ساڵی نوێ کۆتایی بەم قەیرانە سەختە داراییە بێت .
جارێکیتر جەژنی لەدایک بوونی مەسیح و ساڵی نوێی ٢٠٢٣ لەهەموو لایەک پیرۆز بێت ..

مام خدر

سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

کۆتایی دیسێمبەری 2022
هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail