لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت لەمساڵدا لە شاری هەولێر نزیکەی چوار هەزار کەیسی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە

لەمساڵدا لە شاری هەولێر نزیکەی چوار هەزار کەیسی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە

0 تێبینییەکان 26 بینینەکان

لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا لە شاری هەولێر  ١٤ ژن کوژراون و ٣٠ ژنیش بە هۆکاری جیاواز سوتاون یان خۆیان سوتاندووە.
مێزگردێکدا لە شاری هەولێر کە لەلایەن رێکخراوی وادی بۆ ژمارەیەک لە توێژەر و چالاکوانی بواری ژنان سزاکرا، هۆشیار قادر راوێژکاری خێزانی لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی لە شاری هەولێر وتی: هەبوونی هۆشیاری لە بارەی ئەنجام نەدانی توندوتیژی زۆرگرنگە لە ناوەندەکانی خوێندن و دەبێت گرینگی پێدرێت، بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە توندوتیژی.

هۆشیار قادر باسی لەوەشکرد: ساڵی ٢٠٢١ تاوانی کوشتنی ژنان و کچان لە شاری هەولێر٢٠ تاوان بووە، بەڵام لەم ساڵدا ١٤حاڵەت تۆمار کراوە ئەوە جگە لەوەی لە ساڵی پێشوودا ١٣ژن و ٢٠ژن و کچ خۆیان سووتاندوە، بەڵام لەمساڵدا ١٢رووداوی سوتانی جیاواز هەبووە و ١٨ژن خۆیان سوتاندووە.

 ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی هەولێر ڕونیشیکردەوە: لەم ساڵدا سی هەزار و ٨٠٤ کەیسی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە