لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن كاری هاوبەشی چەپی كوردستان لەبارەی بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستان ‎ڕاگەیاندێك بڵاو دەكاتەوە

كاری هاوبەشی چەپی كوردستان لەبارەی بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستان ‎ڕاگەیاندێك بڵاو دەكاتەوە

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

 ئەمرۆ ١٤ ی نۆڤیمبەری٢٠٢٢، سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕیگەی درۆنی بۆمب ڕێژكراو و هۆكاری دیكەی سەربازی ، بە پاساوی لێدانی حزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ، بوردومانی ناوجەکانی کۆیە و زڕگویزی کردو،بەداخەوە زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە. ‎ ئیمە لەکاتیکدا سەرکۆنەی ئەم پیشیلکارییانە بۆسەر هەریمی کوردستان و عێراق دەکەین، داواکارین کە حکومەتی عیراق لەرێی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەوڵی راگرتنی ئەم پێشیلکاریانە بدات و بەهیچ شێوەیەک دووبارە نەبێتەوە. ‎ شایانی باسە دەستدریژییە بەردەوامەکانی ئێران و تورکیا بۆسەر خاکی عیراق و هەرێمی كوردستان دڵەڕاوكێ و ناڕەزایەتی جەماوەری لێكەوتۆتەوە لەكاتێكدا ناوچەكە پێویستی بەئاشتی و دراوسێتی باش هەیە و بەرژەوەندی باڵای گەلانی ناوچە پێویستی بەپێكەوەژیانی ئاشتیانە هەیەو لەبری بۆردونانكردن ،لەسەر حكومەتەكان. پێویستە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بەهاوڵاتیانیان بكەن ‎رۆحی شەهیدان شاد بێ و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین ‎هەروەها بەناوی حزبەكانی ناو لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان داوا دەكەین كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاری پاراستنی هاوڵاتیانی كوردستان بن و ئاسمانی كوردستان بە بڕیارێكی نێودەوڵەتی بپارێزن.

بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

حزبی زەحمەتێكێشانی كوردستان

حزبی شیوعی كوردستان

14-11-2022

0 FacebookTwitterPinterestEmail