1ی ئایار رۆژی هاوپشتی و نێونه‌ته‌وه‌یی چینی كرێكاره،رۆژی به ئاگا هاتنه‌وه‌و هاتنه مه‌یدانه ،رۆژی وه‌ستانه‌وه‌یه به رووی سه‌رمایه‌داری و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه دژه ئینسانه‌كانیه‌تی . شكست و نوشوسته به‌رده‌وامه‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و توندبوونه‌وه‌ی ململانێكانی ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرا‌و روونی ئه‌م سیسته‌مه‌یه و قه‌یرانه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی هه‌ر جاره‌و به چه‌شنێك مرۆڤایه‌تی ده‌باته كه‌ناری له ناوچوون و فه‌نابوون ،
نیو لیبرالیزم نه‌ك هه‌ر سیما و رووخساری چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شێواندوه،بگره ته‌واوی جومگه‌كانی ژیانی ته‌ڵخ و ناشیرین كردووه‌و مرۆڤایه‌تی له مه‌قامی باڵاوه دابه‌زاندوه بۆ نزمترین ئاست و نائومێدی به ئامانج گرتووه له پێناو مانه‌وه‌و درێژه‌دان به سیسته‌مه زاڵمانه‌كه‌ی سه‌رمایه‌داری . ته‌نها هۆشیاری چینایه‌تی و یه‌كڕیزی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ده‌توانن به‌ر به‌م جه‌هه‌نه‌مه‌ی سه‌رمایه‌داری بگرن .
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له نێو به‌رداشی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه سه‌رمایه‌داریه و به‌رچاو ته‌سكی ده‌سه‌ڵات له خراپترین دۆخی ژیاندان و بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار و ده‌رفه‌تی ژیانكردن ، رۆژانه له‌شكری بێكاری روو له هه‌ڵكشانه ، به‌تایبه‌تكردنی كه‌رته گشتییه‌كان به‌رژه‌وه‌ند خوازی ئه‌و چینه باڵایه‌ی گه‌یاندۆته ئاستێكی ترسناك و تێر نه‌بوون ، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵگه‌ی رووبه‌رووی ده‌یه‌ها قه‌یران و كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی كردۆته‌وه.
پێویسته كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان په‌یوه‌ست بن به‌ریزی تێكۆشانی چینایه‌تی خۆیانه‌وه ، ئه‌م دۆخه بوه‌ستێنن ، سه‌نگه‌ری رووبه‌رووبونه‌وه قایمتر و تۆكمه‌تر بكه‌ن .
بژی 1 ی ئایار رۆژی كرێكارانی جیهان .
مه‌كته‌بی سیاسی
برزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
1ی ئایاری 2022