ماڵپەڕی باسنیوز لە هەواڵێکی چەواشەکاریانەیدا سەبارەت بە چالاکیەکی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوای ئاڕاستەی حزبەکانمان و سەرکرادیەتی هەر سێ حزب (شیوعی، زەحمەتکێشان ، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) کردووە. بۆیە لێرەدا بەو ماڵپەڕە و ئەوانەی لە چوارچێوەی ئەو هەواڵە هەڵبەستراوەدا ناویان هاتووە دەڵێین:
چالاکی رۆژی سێشەمە ٢٦/٤/٢٠٢٢ لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی هەر سێ لایەنی سیاسی ئەنجامدراوە، هاوڕێیانمان بۆ ئەو چالاکیە رێوشوێنی یاساییان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت گرتبووەبەر.
بۆیە لێرەدا بەو ماڵپەڕە رادەگەیەنین کە لە بری تۆمەت هەڵبەستن بۆ ئەم و ئەو واباشە مەترسیە جدیەکەی سەر هەرێمی کوردستان ببینن کە لە ئێستادا خۆی لە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا دەبینێتەوە.
کادیر و سەرکردەکانی ئێمە کە خەڵکی تێکۆشەری کوردستانن بە ئەرکێک نیشتمانی و دیموکراسی هەڵساون کە ئەرکی سەرجەم خەڵکی کوردستانە بە تایبەت حزب و لایەنە سیاسیەکان.
راگەیاندنی
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی.
٢٧-٤-٢٠٢٢