
لەکاتێکدا بەتووندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژکاریە دەکەین، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانە بۆسەر باشووری کوردستان دابنێن و پێشی پێ بگرن، کە پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانە و بووەتە هۆی نائارامی لە ناوچەكە و بە بەردەوامی خەلکی سڤیل دەبنە قوربانی. هاوکات دەبێ حکومەتی عێراق بە فەرمی ئەو دەستدرێژکاریە ئیدانە بکات و سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار بکات .
لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان
– حزبی شیوعی کوردستان
-بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
-حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
28ی ئەیلولی 2022