جەمال کۆشش:
لەم نووسینەی خوارەوەدا، چەند خاڵ و گۆشەیەک، هەریەکیان بەکورتیەکی پێویست کە بگونجێت لەگەڵ وتاری ڕۆژنامەییدا خستومەتە ڕوو. لە بنەڕەتدا ئەو بابەتانە خۆیان دەتوانن سەربەخۆ، وەک چەند تەوەرەیەکی گرنگ لێکدانەوەی ووردتری لە بارەوە بکرێت. ئەمانە تەنها چەند ڕوویەکن لە دیاردەیەکی چڕ و ئالۆز و پێکداچوو، وەک نێو دەنرێت ((کێشەی سەردەم یان کێشەی مێژوویی). ئەمەوێت سەرنجی خوێنەری بەڕێز بۆ ئەوە ڕاکێشم کە لەم وتارەدا تا ڕادەی پێمکرابێت هەوڵمداوە زمانی نووسین نزیک بێت لە زمانی ئاخفتن و گفتوگۆی رۆژانە.
یەک: کٶچی بەکۆمەڵ.
کۆی ژمارەی پەنابەرانی جیهانی لە ٦٠ ملیۆن کەس تێدەپەڕێنیت کە هیچ کات وەها نەبووە ،ئەمەش نزیکەی ١٪ دانیشتوانی گۆی زەوی پێکدەهێنێت. ٩٧٪ دانیشتوانی گۆی زەوی لەووڵاتێک دەژین لێی لە دایک بوون. کۆچڕەوی بە کۆمەڵی خەڵکی ووڵاتانی سوریاو عیراق و ئەفگانساتان بەدوای شەڕی جیهانی دووەمدا ( وهەندێک دەلێن لە مێژوودا) بێوێنەیە،. گەیشتنی ملیۆنیک و چەند سەد هەزار لەو پەنابەرانە بە ئەوروپا و دیار نە بوونی کۆتایهاتنی ئەم لێشاوە (نزیکەی ملیۆنیک بە ئەلمانیا، ٩٠ هەزار بە نەمسا، ١٦٠ هەزار بە سوید، ٣٩٥٠٠ بە سویسرا، ١٨٥٠٠ دانمارک، ٣٠٠٠٠ بە فنلند و بە ٣٣٠٠٠بە نەرویج ) لەمساڵیشدا(٢٢.١ سالی ٢٠١٦نزیکەی ٤٠ هەزار بۆ یۆنان پەڕیونەتەوە سەدا ٤٥ پیاوان ٣٤ مناڵان و سەدا ٢١ ژنان) . بڵاوە بونیان بەسەر چەندین ووڵاتی جۆراجۆردا، کۆمەڵگای ئەوروپی خستۆتە نێو چەندین ئەگەر و ئاڵوگۆڕی سیاسی وئابووری وکلتورییەوە. خۆئامادەکردنی ووڵاتان بۆ ئەم ڕووبەروو بونەوەیە ، چ وەک یەکێتی ئەوروپا ، چەندین ناوەندی نوێ دادەمەزراون وچەندین یاسای نوێ دەرچوون و چەندین ڕێکارو یاسای نوێ جێبەجێدەکرین. چ لە ئاستی هەر یەک لە ووڵاتان کۆمەڵێک ئامادەکاری بۆ ئەم ئالوگۆڕە دەکرێت. کۆمەڵگای ئەوروپی جگە لە ئەزمەی ئابووری و ٢٠٠٨ و٢٠٠٩ ، کێشەی یۆنان لەساڵانی ٢٠١١ و٢٠١٣ . ئەمە گەورەترین کێشەیە کە گیرۆدەی کۆمەڵگا و دەوڵەتەکانی ئەوروپا بووە. بە پێی لێکۆلێنەوەیەک لە مانگی سێ تا ئۆکتۆبەر سەدا ٥٠ تا ٨٠ بابەتی رۆژنامەکانی هەندێک لە ووڵاتە ئەوروپاییەکان( ئەلمانیا، نەمسا، ئیتالیا، ئۆکرانیا، بەلجیکا) لەسەر خودی ئەم کێشەیە بووە. سەرۆکی کۆمسیۆنی پەرلەمانی ئەوروپا (جون کلود)وسەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا مارتن شوتز ولیژنەکانی وسەرۆکی ووڵاتان ولەپێشەوەیان ئەنجیلامیرکل وسەدان رێکخراوی جۆراوجۆر لە نێو ئەم ڕووداوەدا، سیاسەت دادەڕێژن و پێشمەرجەکان وهەلومەرجەکان دەخولقێنن. یەکجار گرنگە پەنابەران بە شێوەیەکی گشتی و هەلسوراوانی بواری مافەکانی مرۆڤ ومافەکانی پەنابەران بە تایبەتی بەرچاو روونییەکی ستراتیژییان بۆی هەبێت. پەنابەران ئەبێت ئاگاداری ئەو ئالوگۆرانە بن کە چارەنوسی ژیانی داهاتوویان دیاری دەکات. وە بتوانن بەشداری پرۆسەیەکی سەرکەوتوانە بن وتوانای ئەوە پەیدا بکەن کە خۆیان مافی ئەوە بەدەستبهێنن ،دەنگییان هەبێت و نوینەران و ریکخراوەکانیان لەبریارەکاندا هاوبەشیان پێبکرێت. کۆچ وپەنابەری وەک کێشەیەکی گەورەی مرۆڤایەتی ئەمرۆ، پیویستی بە چارەسەریکی ئینسانی و بەرپرسیارانە هەیە.
دوو: مەرگی ئالانی کورد.
لەئۆکتۆبەری ٢٠١٤ دەدا ،خنکانی ٢٨٠ بە کۆمەڵی پەنابەری ئەفریکایی ، خەڵکی ئەوروپای هەژاند . پەرپەرچدانەوەی دەوڵەتانی ئەوروپا دوو ئاڕاستە بوو، ئاڕاستەیەک ، بەهێزکردنی ڕێکخراوەی فرۆنتیکس لە وپڕ چەککردن و زیادکردنی بودجەو کارمەندانی بۆ پاراستنی سنورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بوو. ئاراستەیەکی دیش پلانی دامەزراندنی کەمپەکانی یۆنان وئیتالیا کە (هۆتس پۆتس (HOTSPOTS کۆکردنەوەی ٤٠ هەزار پەنابەر تێیدا و دابەشکردنیان بەسەر دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپادا. بەڵام تراژیدیای مەرگی ئالان لەسەرەتایی سیپتەمبەر ٢٠١٥ و بڵاوبونەوەی خێرای لە میدیاکاندا وەک سمبولی ئەو پەڕی نابەرپرسیارەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست مناڵانی نێو جەنگ وبوونی بە ئیکۆنی پەناران، خنکانی بەکۆمەلی ٧٢ کەس لە ناوەڕاستی ستپتەمبەری هەمان ساڵ لە نێو لۆرییەکدا لە نەمسا،(مەرگی بە کۆمەڵی پەنابەران لە نێو جەرگەی بەهەشتی یاسایی ئەوروپا دا) کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بیروڕای گشتی دانا وهاوڵاتیانی ئەوروپا دەبوو کاردانەوەیەکی شایستە بەو تراژیدیایە لەخۆنیشان بدەن ، کاربەدەستانی دەولەتەکانیان لە گەڵ تاوانێکی مێژوویدا رووبەڕووکردەوە. چەندین نوسەروسیاسەتمەدار وشانۆکار سنورەکانیان بەزۆرەملێ دەبڕی ولەپەنابەرانیان واڵا دەکرد، فلیب روخ، هونەرمەند وفەیلەسۆف وئاکتیفست وهیومانیستی شۆڕشگێڕ ودامەزرێنەری ((سەنتەری جوانیناسی سیاسی ) دەوڵەتانی ئەوروپا لە خنکانی ئەو پەنابەرانە بەبەپرس دەزانێت.وداوا دەکات کە فیزە یان پێبدرێت تا ئەو ڕێگایە نەگرنە بەر. لە ئاکامدا سنورەکانی ئەلمانیا و نەمسا وچەند ووڵاتی تریان لە کۆچکردوان واڵا کرد. دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەلمانیا بەتایبەتی ((کلتوری پەنابەران بەخێربێن)) فەزایەکی گشتی جەماوەری وەرگرت وبەپێی ڕاپرسیەکان %٧٦ بەشداری وکۆمەکیان بەپەنابەران کردووە، لەسوید %٦٠ ، ئەنجیلا میرکل خۆی وێنەی لەگەڵ پەنابەران دەگرت و بەجیهاندا بڵاوبوەوە. ئەمەش شەپۆلێکی تری کۆچی لەنێوخۆی ووڵاتانی سەرچاوەی پەنابەری قاو دایەوە. گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی یوئنئچ سی ئاری سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لەساڵی پاردا ٨٥٠ هەزار پەنابەر لە ریگای یۆنانەوە بۆ ئەوروپا پەڕیونەتەوە و٣٧٧١ نابەریش لە رووبارەکانی نێوان تورکیا ویۆنان دا خنکاون.
سێ: رێکەوتنی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا.
بەئامانجی ڕاگرتن وکەمکردنەوەی کۆڕەوی بە کۆمەڵی پەنابەران، کۆتایی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ ڕێککەوتنێکی پێشمەرج ولاستیکی و ناکۆک لەنێوان یەکێتی ئەوروپا وتورکیادا هاتەکایەوە. بەپێی ڕێکەوتنەکە سێ خاڵی گرنگی تیایە بۆ تورکیا ، یەکێتی ئەوروپا بڕی ٣ ملیارد دۆلار وەک کۆمەک دەداتە تورکیا تا لەپرۆژەکانی پەنابەرانی سوریادا بەکاریانبهێنێ لە باشترکردنی هەلومەرجی ژیانیان، تەندروستیان، قوتابخانە وڕێگاوباندا مۆلەتی کارکردنیان. دووەم فیزە بۆ هاوڵاتیانی تورکیا ئاسان بکرێت یان نەمێنێت بەڕووی ئەوروپادا .وە سێەم دۆسیەی ئەندامەتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا بکریتەوە کە ماوەی ١٠ ساڵە ڕاگیراوە .بەپێی ئەو ڕەخنانەی لە بوارەکانی میدیا ومافەکانی مرۆڤ لێگیراوە بە زۆری لەلایەن ئەلمانیاوە. لە بەرامبەردا تورکیا سنوورەکانی لەگەڵ یۆنان چاودێری وورد بکات و کارا بێت لە ڕێگرتن لە پەنابەران بەقاچاخ بگەنە ئەو ووڵاتانەو ئەو پەنابەرانەش وەربگرێتەوە کە دەگەنە یۆنان. هەر ئەو دەمیش ڕەخنە لەم پلانە گیرا کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوە لە کێشەکانی پەنابەرانی سەر بە یەکیتی ئەوروپا ەوە دارێژرابوو. وەزیری دەرەوەی نەمسا رەخنەی توندی گرت لەوەی پاراستنی سنورەکانی ئەوروپا پیویستە دەولەتەئەوروپاییەکان بیگرنە ئەستۆ. ئەم پلانە هیشتا لە جاوەنواڕی دایە، دەولەتی تورکیا هەندیک دەوران توندو هەندیک رۆژ شلی دەکاتەوە. سەرۆکی دەوڵەتی یۆنان (پاپۆلۆس پۆرکۆس) ، تورکیای بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی هاتنی پەنابەران تاوانبارکرد.،ووتی لەگەڵ قاچاخچیەکان بەیەکەوە کارەکە ئەنجامدەدەن ودەوڵەتی تورکیاش لەوەڵامدا ووتی ئێمە ٢٠٠٠٠٠ هەزار کەسمان گەڕاندۆتەوە و٣٢٠٠ قاچاخجیمان گرتووە و هەرئەوەندەشمان پێدەکرێت .کارەساتەکە لەوەدایە کە ئەم مامەلەیە ڕێگاکانی سەختترکرد. ئەو پەنابەرانە ڕێگایەکی یەکجار پر مەترسی دەگرنە بەر.وە کۆچی بەکۆمەڵ بە هەموو کارەسات وتراژیدییەکانی درێژەی هەیە. ئێستا تەنانەت وەک کردەوە تیرۆریستیەکانی نێو شارەکان عیراق وسوریاو نایجیریا رۆتینی بووە ومەرگی منالان و ژنان وپەککەوتەکان لە سوچێکی بچوکی رۆژنامەکاندا جێگای پێدەدەن. کەمپەکانی دوورگانی یۆنان پڕ تر دەبن وئیدی نەخێمە بەش دەکات، نە خواردن ، نە داودەرمان، ونە پێداویستیەکانی تر.
ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەوروپا وتورکیا، دامەزراندنی کەمپەکانی هۆتسپسۆتس لە دوورگەکانی یۆنان وئیتالیا وکۆکردنەوەی پەنابەران لەژێر چاودێری یوئیندا و پاشان وەرگرتنی پەنابەران و دابەشکردنی بەسەر ووڵاتەکاندا کە ژمارەکەی بۆ ١٦٠ هەزار کەس بەرزبوەتەوە . پلانی ئەم دابەشکردنەی پەنابەران بەسەر ووڵاتە ئەوروپییەکاندا، دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە کۆڕەوەکە.بەڵام هێشتا هەر سورن لە پلانەکە و لەکۆبونەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیشدا لەشاری داڤۆسی سویسرا دا وەک چارەسەری کێشەی پەنابەران پێشکەش کراو لە هەموو میدیاکانیشدا بایەخێکی گرنگی پێدرا. هەندێک دەولەت لە وانە نەمسا داوای کردووە کە بۆ ٢٠١٦ پەنابەری پێنەدرێت. پلانەکە پێویستی بە یەکدەستییەکی پتەو تری ئەوروپا هەیە لە سیاسەتی پەنابەریدا. هەموو ئاراستەکان وخوێندنەوەکان و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت ئەم نەخشەیەی بەجددی لە ماوەی کەمتر لە دوومانگدا داهاتوودا جێبەجێ بکات. ویەکلایی بکاتەوە. پلانەکەش بە کورتی یەکدەست بوونی سیاسەتی پەنابەری دەولەتانی ئەووروپایە،( تا ئیستا ئەلمانیا، نەمسا، سوید، سلۆڤینیا) پاراستنی سنورەکانی دەرەوەی ئەوروپایە بە رووی پەنابەرانی نایاسایدا، دابەشکردنەوەی پەنابەران بە گوێرەی ئاستی لێهاتووی، خێزان وکەس وکارو داوکاری پەنابەران خۆیان، دیپۆرتکردنەوەی هەموو ئەو کەسانەی کە داواکانی مافی پەنابەرییان رەدکراوەتەوە وگونجاندنی خێرایی پەنابەران بە کۆمەڵگای نوێ.
چوار: تێکەڵاوبوون و فرەکلتووریی.
چەندین پسپۆر وکەسایەتی و دەزگا داوا دەکەن کە پێویستە چاو بخشێنرێتەوە بە سیاسەتی ئینگریشن وفرە کلتوریدا. لەوانە ئەحمەد مەنسور خاوەنی کتێبی نەوەکانی خوا،، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ نێوەندگیری ئەو خێزانانەی کە نەوەکانیان پەیوەدییان بەگروپە تیرۆریستەیکانەوە گرتووە، لەچەندین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەیی(فۆتز، دیتسایت، سۆنتاگ تسایتونگ)داوای پلانێکی نیشتمانی ستراتیژی درێژخایەن بۆ ئەلمانیا دەکات کە نۆرم وڕەوشت وبەهاکانی کۆمەڵگای ئەوروپی، مافەکانی یەکسانی ژنان وپیاوان، مافەکانی مناڵان ودەستوور ویاساکانی ووڵاتە ئەوروپاییەکان ، ئازادی دەربڕین وئاین وبیروڕاووئازادیییە گشتیەکان وەک پێشمەرجی سیاسەتی تیکەڵاوبون لەبەرچاو بگیرێت. هەندێک لەوانە زۆرتر دەرۆن (یۆلیا کلۆکنەر کەسایەتی سیاسی گرنگ ،لە هەمان حزبی ئەنجیلا میرکل وزۆریک لە ژورنالیست و سیاسیەکان وەک جێگرەوی میرکل دادەنرێت) داوا دەکەن کە بیمەی کۆمەڵایەتی کەمتر بکرێتەوە لە وکەسانەی کە پێشیلکاری مافی یەکسانی ژنان وپیاوان دەکەن.،هەندێک داوا دەکەن کە لەگەڵ سیستەمی فێربوونی زمان بگونجێندرێ. پیر شتاین بروک کاندیدی پارتی سۆشیال دیموکرتی ئەلمانیا لەبەرامبەر میرکل لەساڵی ٢٠١٣بۆ سەرۆکایەتی ئەلمانیا، لە ووتارێکدا کە لە رۆژنامەی دی تسایتدا بڵاوکراوەتەو داوا دەکات ئەلمانیا خۆی ئامادە بکات بۆ ڕووداوێکی گەورەتر لەیەکگرتنەوەی ئەڵمانیا، بۆ ژمارەیەک لاوی زۆر کە تەمەنیان لە نیوان ٢٥ تا ٣٥ ساڵیدایە کە لە نیو جەنگ وتوندوتیژی گەورە بونە ، زمان نازانن، لە کلتورێکی تر گەورەبونە، دینیکی تریان هەیە. پیویستیان بە مامۆستا هەیە، پیویستیان بەکار هەیە، پیویستیان بە نیشتەجێبون هەیە، پیویستیان بە فیربوونی یاسا وڕێساکانی ئەلمانیا هەیە، ئەمەش کارێکی گەورەیە. ئەمە هەلومەرجێکی نوێیە. بۆیە لە روانگەی ئەوەوە کە پێویستە دەولەت وکۆمەلگای ئەلمانیا و هێزە سیاسیەکان ، زۆر بە دیقەت و لیکتیگەیشتنەوە بەرەو رووی ئەم ئەرکە گەورە ببنەوە. بۆ ئەوەی کۆمەلگای ئەلمانیا توانای دابینکردنی ئەم ئەرکەی هەبێت، ئەبێت لێکۆڵینەوەیەکی ووردتری بارودۆخەکە بکریت. پیویستە سیاسەتێک پەیڕەو بکرێت کە کۆمەڵگای ئەلمانی نەکاتە دوو بەرەی دژ بەیەکەوە . سەرۆکی شارەوانی کۆڵن باس لەوە دەکات لە چاوپێکەوتنەکانیدا لە سۆنتاگ تسایتنگ وشوێنی تردا کە سەردەمی فرەلکتوری بەسەر چووە، گەڵێک لە لێکۆڵەرەکان باس خراپی سیاسەتی کلتووری ڕێژەیی و فرە کلتووری دەکەن، فرە کلتووری سونەتێکی تر دەخولقێنیت وئاراستەدەکات، کە ناکۆکە لەگەڵ مافە گەردونیە جیهانیەکان. وەک نوسەر ئیرک تیسۆری فەرەنسی دەڵێت کە لە قەراخی شارەکانی فەرەنسادا لە پێشڕەویدایە. هاوتەریبی دووکۆمەڵگای جیاواز، دوو کۆمەڵگایی لە نێو زۆریەی شارەکانی ئەوروپا دا هەن بەتایبەتی لەپەراوێزدا ولەگەرەکە هەژار نشینەکاندا ، وەک نیوکۆلن ورامەلای بچوک، لەبەرلین، گەڕەکی مەغریبیەکان لە دوسلدوۆرف،یان گەڕەکی مۆلبیک لەبروکسل ورۆزنگاردن لە مالمۆ وهەندێک گەرەکی شارەکانی تری سوید، باند و چەتەی جۆراوجۆ هەن کە یەکجار بە قورسی پۆلیسش دەتوانیت بچێت کە بە ( نۆ گۆ زۆن) دەناسرێت، تەنانەت جێگری سکرتیری حزبی ئازادیخوانی ئەلمانیا fdP ا کریستیان لیندەر باس لەو حالەتە دەکات کە بەبەرچاوی کامیرای تەلەفزیۆنیەوە ، پۆلیس دەلێن ناتوانین بچینە ئەو جێگایانە چونکە دەترسین خۆمان ببینە قوربانی دەستی باندە لوبنانیەکان لە جیاتی ئەوەی تاوانبار بگرین. سیاسەتی ئینگریشن لەمەبەدوا نۆرمەکانی کۆمەڵگای نوێ، یاساکان، ڕەوشت و نرخەکان، سیستەمی سیاسی و کلتوری بە شێوەیەکی قەهراوی دەنیتە نێو پرۆسەیەکی ئامانجدارانەوە.
پێنچ: ترس و ڕاسیزم و(حەشدی شەعبی).
بەشێوەیەکی گشتی ترس ودڵەڕاوکە وگومان وهەستکردن بە نائارامی، خوێنێکی گەرم بە دەمارەکانی ناسۆلیزم وڕاستەکاندا دەکاتەوە، لە ڕاستیدا میتۆدی کار وسیاسەتیانە. ترس لە تەقینەوە، ترس لەشەڕو ئاژاوە، ترس لە دزی وگیرفان بڕین وتەعەدا، ترس لە دەستدانی کارو دەستنەکوتنی خانوبەرە. ترس لەوەی ئیدی مناڵ و ژنەکان و کچەکانمان لەهەموو شوێن و لەهەمووکات ئازاد نین. ترس لەقەرەبالخی و خۆبەغەریب زان . لەسەروی هەموو ئەمانەوە ترس لە وەی خەریکە دام ودەزگای پۆلیس ناتوانێت ئازادی یەکان بپارێزێ ویاساکان وجێبەچێ بکات وبەها دیموکراتیەکان و نۆرمە ئینسانیەکان وئازادییە سیاسی ومەدەنیەکان ئیدی بە جددی بەرگریان لێناکرێت لەلایەن چەپەکان و لیبرالەکانەوە. وە ئالتەرناتیفیكیان پێ نیە بۆ ئەو هەلومەرجە ی ترسەکەی خوڵقاندووە، ئیدی جەماوەر بە شێوەیەکی بەرچاو سمپاتیان بەلای ڕاست وەردەگەری ولەپەرلەمان بەهێز دەبن، یاساکان دەگۆرن، ڕاسیستەکان بەردەبنە گیانی پەنابەران، کەمپەکانیان دەسوتینن، بەگری نیشتمانی دروسستدەکەن. بە هێزبوونی بەرەی نەتەوەیی لە فەرەنسا لەسێیەم هیزە، بەهێزبونی پردیدگا وحزبی ئەلتەناتیفی ئەلمانیا ،کە نیکەی ١١٪ بەهێزترە لەپارتی سەوز وچەپەکان، دیمکراتیەکانی سوید کە تەخمین دەکرێت ببن بەیەکێک لەبەهیزترین حزبەکان وبەپێی ڕاپرسیە نا فەرمیەکان تا ٢٠٪ دەنگی جەماوەر بە دەست دەهێنن.ولە هۆلەنداپارتی گەل وفپلەندییە ڕاستقینەکان و پارتی نەتەوەیی سویسرا لە دانمارک حزبی گەلی دانمارک، جگە لە بولگاریا وپۆلەندا وچەندین ووڵاتی ئەوروپایی تر…تەنها ڕووە ئاشکراو شەرعی وفەرمیەکەیەتی. پەرەگرتنی ڕاسیزم وبەکارهێنانی تەندوتیژی دوای ڕووداوی نۆڤەمبەری پاریس ١٣.١٢.٢٠١٥ ڕاچلەکێنەرە، لەیەک مانگی دوای تەقینەوەکە، بەئەندازەی هەموو سالی ٢٠١٤ بووە، تەنانەت وەزیری ناوخۆ داوای لێبوردنی کرد. بەپێێ لێکۆڵینەوەیەکی زانستیانە کە لەرۆژنامەکانی نەرویجدا بڵاوکرایەوە لەسەرەتای ئەمساڵدا، ڕاسیزم لە سوید لەچاو ئەوروپا بەگوێرەی سەر ژمێری دانیشتوانەوە لەهەموان بەهێزترە کە یەکجار شانازی دەکەن بە ترادسیۆنی ئینسانی خۆیانەوەولەتەواوی ئەوروپاش تۆلیرانس ترن بۆ پەنابەران و خۆیان وەک سوپەرهیزی ئینسانی پێناسەدەکەن، لە ئەڵمانیا سەرەڕای خۆپیشاندانە ئاشکراکانی ڕاسیستەکان وکێشمەکێشی وشەڕی کۆڵانەکانی چەپەکان وڕاسیستەکان ،سەرۆکی شارەوانی لیپزگ بە تیرۆری شەقام ناویبرد، لەساڵی ٢٠١٥ دا ٧٨٢ کەمپی پەنابەران لەسەراسەری ئەلمانیا سوتێنراون، تەنها ٤ یان روونکراوەتەوە. دروستکردنی حەشدی شەعبی لە کۆڵانەکانی ئەلمانیا و فنلەندا وسوید و سویسرا ، پاش ڕووداوی شەوی سەری ساڵ ٢٠١٥ ، لە کۆلنی ئەلمانیا وچەندشاری تر ئەلمانیا وئەوروپا ، دەستبردنی ئاشکرای ڕاسیستەکانە بۆ چەک بەناوی بەرگری لە ژنەکانمان. هەلومەرج بە گشتی لە ئەوروپادا تەنها بەدروستکردنی تەلەبەند وهاوارلێهەڵسانی ووڵاتانی وەک نەمسا وئەلمانیا و سوید نیە کە ئیدی تەحەمولی زیاتریان نیە، بەڵکە یەکجار داهاتوویەکی مەترسیدار چاوەڕێی پەنابەران دەکات. ڕاسیزم وتوند ڕەوی، لە ڕێگای یاساکانەوە کە بەئاپارتایدی یاسایی نێو دەبڕیت تا دەگاتە کەمپ سوتاندن وکوشتنی پەنابەران. فراوانیەکی بێوێنە لە خۆی دەگرێت لە ساڵی ٢٠١٦ دا. ترسدروستکردنی لە نێوهاوڵاتیاندا وتۆقاندنیان وگەورەکردنەوەی هەواڵەکان خۆراکێکی گیانی و فکری ڕاسیستەکانە.جا ئەگەر چ لەلایەن باندە تیرۆریستیە ئیسلامیەکانەوە یان لەلایەن گروپ وباند وکەسە کۆنەپەرست وشەلاتیەکانی نێو کۆچکردوان وپەنابەرانەوە بێت ،ڕاسیزم گەشە پێدەدات.و هێزی جەماوەری بۆ هەڵدەخرێنێت. بۆیە دەستپیکردن بە جەدەلیکی فکری وسیاسی وکلتووری پێشمەرجە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان وهاونیشتمانیان ئاگا وزانستیانەو ئینسانیانە یەکتری بخوێننەوە وپێکەوە بژین.
پێنج: ناسینی پەنابەران، لاویی و خەونی ڕەهایی.
بۆ ئەوەی وێنەیەکی دروست لە کێشەی پەنابەران بتوانین بەدەست بهینین، پێویستە لە خودی پەنابەران، بیرکردنەوەیان، هۆکاری ئاوارەبونیان، تیروانیان بۆ ئەوروپا، بگەین. گۆڤاری مەگەزین کە پاشکۆی رۆژنامەی تاگزئەنستایگەرە، هێڵکارییەکی کردووە بۆ تێگەیشتنی پەنابەران لە ئەوروپا(( یۆنان، جیاوازییەکی وەهای لەگەڵ سوریا نیە ، بەس داعشی لێنیە، سویسرا، یاساکانی زۆر توندو تیژە، ئەلمانیا بە ٥ ساڵ ئیقامە دەدات، سوید ، کچەکانیان کراوەن ودەست بەڕووتەوە نانێنن….))ژورنالیستی ئەلمانی بەڕەچەڵەک پاکستانی ئەشرەف هەق ڕاپۆرتێکی تیروتەسەلی لە سۆنتاگ تساتونگی سویسریدا لە ١٧.١.٢٠١٦ وەک ئەندەرکۆڤەر بڵاوکردەوە، ئەندەرکۆڤەر بەو ژورنالیستانە دەوترێت کە خۆیان وەک رۆژنامەنوس بەدەوربەرەکەیان ناناسێنن وئامانجەکەیان دەرخستنی ڕووی واقعی کێشەکەیە. ماوەی ٤ رۆژ لە کەمپێکی پێشوازیکردن وەک پەنابەرێکی پاکستانی داوای مافی پەنابەری دەکات وخەون وخولیاکانی پەنابەران ، کاراکتەرەکانیان ، شەخسیتەکانیان، ئیرەیی بردن بەیەکترو کێشەکانیان لەگەڵ یەکتر، هەر لە قاچاخچی، تلیاکفرۆشی، نیردراوی تیرۆریستی، هەڵاتوی نێو جەنگ، مامەڵەی خراپی پۆلیس و شکاندنی کەرامەتی پەنابەران وتا شەلاقکاری لەلایەن پاسەوانەکانەوە دەگیرێتەوە. سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی دەوڵەتی ئەلمانیا لەیەكیک لە ژمارەکانی بڵاوکراوەی دیتسایتدا ، ڕووە پۆزەتیفەکانی کۆمەڵێک پەنابەر دەردەخات، کە ئەو سەنتەرە لەماوەیەکدا هاورێیەتی پەنابەرانی کردووە بۆلای پارێزەر، بۆ سەر کار، بۆ لای فەرمانگە جیاوازەکانی کۆمۆن ودامەزراوە تەندروسستیەکان. هەلس وکەوت وکردەوەیان، لێکدانەوەی فکرو کلتورو تیڕوانینان. مامەڵە و پشبەستنی کۆمەڵگاو دەولەت وخیزان ودامەزراوە جۆراجۆرەکانی بەم کەسسایەتیانە. ئەوەی من لێرەدا دەمەوێت بینوسم ، بۆ هەلسوراوانی مافەکانی مرۆڤ وبواری کاری پەنابەری پێویستە قووڵتر بیریلێبکرێتەوە. ئەو کۆمەڵگایانەی کە پەنابەران لێوەی هەڵاتوون، مافە سەرەتایی و بنچینییەکانی مرۆڤی تیا نامۆیە ، ڕێزگرتنی بەرامبەر وموحبەت نواندن تەنها لەگەورەکان و بەرپرسەکان دەگیرێت. باشترین ووڵاتی عەرەبی ونمونەی دیموکراسی تونس ، شەش قوتابی بە هۆی هۆمۆسکیولیەوە ، بە چوار ساڵ زیندانی حوکم دران،. قێزەونترین کردوە کە ڕەنگە لە مێژووی دادگا دا نمونەی نەبێت، دادگا داوای پشکنینی کۆمیانی کرد. ئەمەش تەعدایەکی گەورەیە بۆ سەر شکۆی ئینسانەکان. دەوڵەت ڕێگا دەدات ئەوەندە بچێتە ژیانی تایبەتی کەسەکانەوە لە دەولەتیک کە تازە نۆبلی وەرگرتوە. جیاوازییەکی یەکجار گەورە هەیە لە نێوان ئەم دوو کۆمەڵگایەدا و هەر ئەمەش بزوێنەری واقعی کۆچە. مافی مرۆڤ بە ئەندازەیەک هەیە، ئارامی هەیە، دەوڵەت هەیە، یاسا هەیە، کارو ژیان وبیمەکۆمەڵایەتیەکان هەیە. بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە ، لەگەڵ ئیمەی بەش دەکەن و ئیمەش دەتوانین هەمان بێت.مانای ئەوە نیە ئەم کۆمەڵگایەش کێشەو مەسائلی خۆی وشەڕی خۆی نەبێت. پەنابەران وکۆچکردوان سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەش لەچاو هاوڵاتیانی خۆیانەوە.، چینی خوارەوەین و هەرە خوارەوەش. تەنانەت سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا چەوسانەوەی کۆچکردوانی لە فەرەنسا بە ئاپارتایدی کۆمەڵایەتی پێناسەکرد. بەڵآم خەون بینین وهومۆر گرنگترین داینەمۆی زیندووین و تاسەر لەگەڵمان پێویستمانە. کۆچکردوان و پەنابەران پێویستیان بە خەونێکی قووڵ هەیە بۆ گۆڕینی ژیانیان، خۆیان، کۆمەڵگای یەکەمیان و نیشتمانی ئایندەیان.
شەش: کلتووری سەرسەریانە و فاشیستی ئیسلامیی.
ئەو دەستدرێژییە سکسیانەی لە شەوی سەری ساڵ لە کۆڵن وهەندێ شاری تری ئەلمانیا وئەوروپا ڕوویداهەر ڕاچڵکێنەرو پرمتیف نەبوو، شەرماوەرو چەتەیی وشەقاوەیی بوو. سەری ساڵی ٢٠١٥ ئیدی میژوویەکی تر لە سیاسەت وتێکەڵاوی خەڵکی ئەلمانیا لەگەڵ پەنابەران دەست پێدەکات. یەكیک لە لایەنگرانی پەنابەران دەڵێت دەپاڕامەوە لەبەرخۆمەوە دەموت ، خودایە بەس پەنابەران نەبن، ئەگەر پەنابەرانیش بن ، بەس عەرەب نەبن، کە عەرەبیش بن بەس سووری نەبن. بەداخەوە ئەوانە هەر سێکیانی تیابوو، ئەمە خۆی یەكیک لە باشترین ژورنالیستەکانی دیتسایتەو ئەو شەوەش دوو کەس لەوانە تا بەردەرگا کەوتونەتە شوێنی تا زەفەری پێبەرن، دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەر و جانتا ومۆبایلەکەی بدزن وڕووتی بکەنەوە.
ڕێکخراوە ئیسلامیەکان و مزگەوتەکانیان، ئیمام و خەتیب وپێشنوێژەکانیان، بانک و ناوەندە خێرخوازییەکانیان، ناوەندەکلتوری و ڕێکخراوی خوشکان و برایانان، ناوکی ئەم کلتوورە سەرسەریانەن. ناوەندی برەودانن بە ڕق لێبوونەوەو گڵاونیشاندانی کۆمەڵگای ئەوروپا، مەڵبەندی بارهێنانی گەنجانێێکە کە ژنانی ئەوروپایی بە لەشفرۆش و بێمۆرال وبەرەڵا دەچوێنن وپیاوەکانیان بە ترسنۆک و وبێغیرەت وگەواد دەرس دەدەن. ئیمە ئیوە نین، ئیمە داهێنراوێکی ترین و پیرۆزین. ناسنامەی ئیمە جیایە، ئیسلامین. ناوەندی ڕقبونەوەیە لە کافر، ناىیت هاوڕێتیان بکرێت، جۆری خواردنیان، جۆری پۆشاکیان، مۆرال و سونەت وبایەخیان جیایە. ئاینی ئیسلام وکلتوری شەقاوەیی ناتوانین لێکجیا بکەینەوە. ئەم ئاینە موتوربە کراوە بەخەتەنەکردن، بەبەزۆر ومناڵی بەشودان، بەکوشتنی ژنان، لەهەر کۆمەڵگایەکدا پانتایی حەرام فراوان وئازادی بەرتەسک بوو. هیچ ستاستیکێکی ناوێت ، تەعەدا ودەستدرێژی ومەلا ومزگەوبەت زۆرن. ئایین خۆی لەبەرگی کلتووریی پێچاوەتەوە و خۆی وەک ترادسیۆنێکی کۆمەلگا دەنوێنی. ئەوانن پرۆسەی تێکەڵابون قورس تر دەکەن و دوو جۆر کۆمەڵگا لە ئەوروپا دەخوڵقینن.لەگەڵ کەمبونەوەی ڕۆلی ئاین دا دەیان دیاردەی کوشندەی تری کلتووری لە بەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵگا دا لا دەکەون. شەوی سەری ساڵ لە کۆڵنی ئەلمانیا، دەروازەیەکی گەورەی جەدەلی سیاسی وکلتووری هێنایە نێو میدیاوە، بۆ دەرخستنی ناوەڕۆکی واقعی ئایینەکان وئیسلام بەتایبەتی وکلتوورێکی خۆپارێز وکۆنەپەرست کە ئەم بیروباوەڕە،، لە نێو ژینگەی شەڕ، هەژاری، چەوسانەوە،جیاوازی بەرهەمی دەهێنێتەوە.
حەوت: چەپ و ڕاست وکۆمەڵ.
جەدەل وکێشمەکێشێکی گەورەی سیاسی وفکری و فەلسەفی لەسەر پەنابەران و کۆچبەران هەیە. لەسەر ئەزمەی پەنابەری و چۆنیەتی چارەسەری کێشەکە هەیە. بە داخەوە لە نێو ڕۆشنبیران و سیاسی وحقوقیەکانی بە تایبەت کوردستانی عێراق کە من بەڕادەیەک چاودێری دەکەم ، بایەخێکی یەکجار کەمی وەرگرتووە. هەر کۆمەڵگایەک دیاردەی سەرهەڵگرتنی جوانترین ئومێدەکانی ، ڕاینەڵچەکێنێ، کۆچکردنی زیاتر لە ٣٠ هەزار لاو، ڕۆشنبیرەکانی نەهێنێتە دەنگ و هەلوێست، بێگومان کۆمەڵگایەکی تەندروستمان نیە، بەڕاست و چەپ و رۆشنبیرو ئۆپۆزسیۆنی فەرمی و توندڕەوەوە.
ڕۆشنبیران وفەیلەسوف وشانۆکارەکانی بەتایبەت لە ئەلمانیا ، فەرەنسا ، لە موناقەشاتێکی یەکجار بەبایەخدان زۆر پێویستە بەشداربین تیای.. ١٥٠ پرۆفیسۆری یاسایی و٢٠٠ نوسەروگۆرانیبێژو دەرهێنەر لەبەرامبەر پارتی خەلكی سویسرا کەمپینیکیان ڕاگەیاندووە بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو ڕاپرسیەی کەبریارە لە ٢٨.٢.٢٠١٦ بکرێت و بەشێوەی جۆراجۆر داوادەکەن کە خەڵک دەنگی نا بەو ڕاپرسیە بدەن کە لەدژی پەنابەرانە. هونەرمەندی چینی ئای ڤای ڤای سەردانی یۆنانی کرد بۆ دروستکردنی مۆنمیتێک بۆ تراژیدیای پەنابەران و وێنەو پەیکەرەکانی لە کۆپنهاگن کێشایەوە وەک ناڕەزایەتیەک لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە نائینسانیانەی دانمارک لە بەرامبەر پەنابەران پەرلەمانی دەنگی پێدا.
بەڵام بۆ ئەوەی دروستر ومەزوعی هاوڵاتیان وهاونیشتمانانی ئەوروپایی لەکێشەی پەنابەران تێبگەن وبەر هەقیمان پێبدەن چەند خاڵ وەک پرەنسیپ بە پێویست دەزانم ١/بەرەی چەپ، نابێت چاوپۆشی لە هیچ تاوانیك بکات یان کاڵی بکاتەوە یان رێژەیی بکاتەوە بە خاتری ئەوەی لەلایەن پەنابەرانەوە ئەنجامدراوە. چەپ یانی ڕاستی بینین وپشتبەستن بە لێکدانەوەی واقعی. نمونەی بەراووردی گێچەلەسێکسیەکانی شەوی سەریساڵی کۆڵن بە تەعداکانی ئاهەنگی ئۆکتۆبەری ئەلمانیا، نەگونجاوەو رێژەیکردنێکی پڕ مەترسی ولۆژیکێکی نادروست و بێپەرسیارە. وەک هەندیک لە نوسەرو نوسەرە ئاکتیفستەفمنیستیەکانی ئەلمانیا بڵاویانکردەوە ٢/ چەپ نابێت بێ پرۆژەو سیاسات وبیرکردنەوە بێت، سیاسەتی کلکایەتی بۆ جەماوەر و پۆپۆلیستی بەکەڵکی چەپ نایەن. هێڵی رۆشن و بەرجەستەو دیار وکردەوەیی دەتوانن خەڵک ووشیار بکاتەوە وسەرنجیان لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکە ڕابکێشێت. ٣/ مێژووی نوێی ئەوروپا، میژووی سەرکەوتنی چەپ بووە، یان کاریگەری چەپ بووە، تا ساڵی شەستەکانیش ئەوروپا ژنان و پیاوان جیابون، کەنیسەکان پر ولێوانلێو بوون، کچان ئەو ئازادییانەیان نەبوو لە جل وبەرگ وشەوگەڕان، ئەو گۆڕانەی لە مۆرالی سێکس وئالووگۆرانەی تری ئەوروپا بەرهەمی خەباتی نەپساوەی چەپ وکریکاران و نەقابەو ڕێکخراوەو تەوژمە فکری وسیایسەکانیەتی.
فۆمۆناسیۆنالیستەکان، ئەوانەی نۆرم ویاسا وبایەخەکانی ئەوروپا بەکار دەهینین بۆ دژایەتی پەنابەران ، خۆیان تا بیست ساڵی ڕابردوو سەرسەخترین رێگری ئەو دەستکەوتانە بوون کە ئیستا وەک مەترسی لە نێوچوونیان بەکۆمەڵگای دەفرۆشنەوە. ئەو زوڵم وچەوسانەوەیەی لەپەنابەران دەکرێت سەرچاوەی گەلێک لە تاوانەکانی پەنابەرانە. لێکۆلێنەوەکان دەریدەخەن ئەوانەی پەنجەرەی ئومێدی مانەوەیان لەو ولآتانەیە هەیە ، زۆر کەم دەست بۆ تاوان دەبەن و خۆیان لە سزا و سەرپێچی یاسایی دوردەخەنەوە. گەورەکاربەدەستانی ئاسایش وئەمنی قەومی رێژەی زیاتر بە ٩٠٪ پەنابەران بە (بەتایبەت سوری وعیراق) هێمن و ئارام وبێوەی لەقەڵەم دەدەن. لە هێرشێکی پۆلیس بۆسەر گەڕەکی مەغریبیەکان لە هەفتەی ڕابردوودا، ٤٠ کەسیان گرت، ٣٨یان نایاسایی لە ئەلمانیا دەژیان. لە ڕاپۆرتێکی دی ڤیلتی ئەلمانیا کە لە پۆلیسەوە وەریگرتووە، لە یونی ٢٠١٤ تا ئۆکتۆبەر ٢٠١٥ ، سەرجەم گیراوەکانی هەمان گەڕەک ٢٢٠٠ کەس بووە، دزیەکانیان کە بەزۆری دوکان بڕین وجانتادزین بووە ٤٤٠٠ حاڵەت بوە، لە ٧٣٪ گیرفان بڕەکان خەڵکی ئەفەریکای باکوورن، جەزائیر، تونس ومەغریب کە شانسی مانەوەیان یەکجار کەمە وئاسۆی کارکردنیان بە شێوەی یاسایی تاریکە.، لە ووڵاتەکانی خۆشیان لە هەمان گەڕەکە هەژار نشینەکانی قەراخ شارەکان ژیاون. پێویست دەکات چەپەکان ئاسۆی ژیان بۆ ئەم لاوانە بخەنە ڕوو.
هەشت: ئابووریی و جەنگ و هۆکارەکانی هەڵاتن.
وەک ستراتیژی درێژماوە پەنابەران وکۆچکردوان، وزەی بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵگای نوێن.تەنانەت لە رووی دەستکەوت وگەشەی سەرمایەوە، لێکدانەوەکان باسی دەکەن تا دووبەرابەری دەخلی تاک لە ووڵاتان بەرامبەر دەکات، بەلآم لەکورت ماوەدا بار دەبن بەسەر دەولەتەوە، وە تەنانەت پرۆفیسۆری ئابووری رۆبیرت شیلەر وەرگری خەڵاتی نۆبل لە کۆڕبەندی داڤۆسی ئەمساڵدا ووتی کێشەی پەنابەران لە چاوی ئابووریەوە وەک مەترسیکی بنەڕەتی چاوی لێبکەین وئەمەش کۆمەڵگای شارستانی ئەمڕۆمان تاقیدەکاتەوە. لەماوەی ١٩٦١ تا ٢٠١٤ دەوڵەتانی ئەوروپا ٥٠ هەزار ملیارد دۆلاریان یان بۆ کۆمەک وهاوپشتی دەولەتانی سەرچاوەی پەنابەری سەرف کردووە بۆ پرۆژەکان، تۆماس فیستەر لە ڕاپۆرتیکدا ڕوونی دەکاتەوە لە هەندێک ووڵاتانی ئەفەریکایی نزیەکی نیوەی بودجەی دەوڵەت لەلایەن سپانسۆرەوە دابین دەکرێت بۆ هەمان مەبەست کە ئیدی پەنابەران ئاسۆیەکیان هەبێت و ژیان وکاروخوێندنیان بۆ دابین بکرێت، ئەمەش وەک ڕاپۆرتەکان وپسۆڕەکانی ئەو بوارە ڕوونی دەکەنەوە ، نەک یارمەتی داون ، بەلکە زیانی بووە، بەهۆی ئەوەی دەستەیەکی گەندەڵی لەدەسەڵات پێکهێناوەو سەربەخۆیی لێسەندونەتەوەوناشتوانن هیچ لە خەڵکی داوا بکەن. ئەمەش بیروبۆچوونی ئاندگوس دیتۆنیشە کە کاندیدە بۆ نۆبل لە بواری ئابووری دا. هەمان ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە بۆ ئەو ووڵاتانەی کەشەڕ وپێکدادانی چەکداری تێدایە کەمترین کاریگەری هەیە. مارشال پلانی وەزیری ئابووری ئەلمانیا بۆ سەرفکردنی چەند ملیارد ئۆیرۆیەک بۆ ئەفریکای باکوور وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمان ئاراستەیە کە پێشتر فەشەلی سەلمێراوە.
نۆ: ڕاوەستانەوە بە رامبەر کۆڕەوی و کۆچ و مەرگەساتەکانی.
ئەگەر ئەمەریکاو ئەوروپا بەرامبەر بە داعشەکانی ووڵاتانی کەنداو لە پێشیانەوە، ئالسعودەکانی میرنشینەکانی سعودیە بێدەنگی وهاوپشتیان بوون و دەبن بە درێژایی نیوقەرن، بەرامبەر بە بەرۆحانی پەیکەرە ڕووتە هونەرییەکانیان داپۆشی بۆ ئەوەی هەستی بەڕێزیان بریندار نەبێت. ئەگەر دیمۆتریس پاپا دیمۆتریس، لێکۆڵەری پێشووتری ئەمەریکی لە زانکۆ واشنتۆن ، ڕێنوێنی ئەوەی هۆکارەکانی کۆچ بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەوروپا، پەنابەرانی دیپۆرتنەکردۆتەوە. ئەگەر سوید بە نیازە ٦٠ هەزار کەس بۆ تورکیا دیپۆرت بکاتەوە، ئەلمانیا دەیەوێت ماوەیەکی کەم بدات بە قوربانیانی جەنگ وشەڕی نێوخۆیی، یاساکانی هێنانی خیزان قورس بکات . دانمارک داوا دەکات کە ئەگەر پەنابەران دەیانەوێت بین بۆ ئەوروپا ئەوا پیویستە بەدەوری دانمارکدا بسورێنەوە.وئەوانەی دەمینێننەوە ئەنگوستیلەکانتان دەفرۆشینەوە، ئیدی هیچ بوارێک نامێنیتەوە بۆ ئێمە دەبێت پلانی ستراتیژی ئێمە درەنگتر نەکەوێت. من پێموانیە ، ئەم ئەرکە لە فیدراسیۆن بوەشێتەوەوماقووڵ نیە خۆشمان ئەو چاوەنواڕییەمان لە خۆمان هەبێت. ماوەیەکە لە کێشە گرنگەکانی پەنابەران دابڕاوەو لە پێوانەی سیاساتی کۆچ وپەنابەری ووڵاتانی ئەوروپادا، ژمارە نیە.
بۆ ئەم کارە بە دوو ئاڕاستە کار دەکرێت، وە ئەمەش بە قازانجی هەردوو لایە، چ دەولەتانی ئەوروپا و چ پەنابەران. پێویستە ئەوروپا لە کێشەی سوریاو عێراق و کوردستانی عێراقدا ، رۆلێکی سیاسی گرنگتر بگێرن بۆ کۆتایهاتنی شەڕ وپەرەگرتنی ئاسایش وئارامی و گەشەکردن وئاوەدانی وئاسۆ وفشار خستنە سەر دیکتاتۆرەکان وڕۆلێکی جددیان لە چارەسەری کێشەکاندا هەبێت. لەچارەسەری کێشەی ئابووری یۆنان وکێشەی کیف دا چ ڕۆڵێکیان بینی، پێویستە ئەوروپا لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەسەردا زۆرتر تێبکۆشی ویەکدەستیان هەبێت.تا ئێستا لێدانی سەربازی بەرتەسک توانیویەتی سەقامگیری لە هەندێ ناوچەدا دابین بکات، وە لەهەر ئاڵوگۆڕێکدا ئەگەری جینۆسایدو کوشتارگاو کۆچی بە کۆمەڵ هەیە.ئەوەی گرنگە چارەسەری ستراتیژییە . دوو: پەرەگرتنی هێزێکی ئینسانی و پەیدابوونی ستوندی رووناکی وئاسۆ بەخش بۆ ئاڵوگۆڕ لە پەیکەرەی چەقبەستووی ستراکتوری سیاسی وئابووری ئەم ناوچەیەدا.تەنها ئەم دوانە دەتوانن شەپۆلی پەنابەران ڕابگرن. پرۆژەی دەوڵەتانی ئەوروپی بە دروستکردنی هەندێک ڕێکخراوەی موزەیەفی مەدەنی لە بەرامبەر ئەو تەوژمە گەورانەی کۆنەپەرستاندا بێ بایەخ وبێکاریگەرە. شەپۆلی ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان هەر چەند بچوکیش بێت، پەنجەرەیەکە بۆخۆنواندن وهیوا بۆ باشترکردنی ژیان، مانگرتن وشێوازەکانی تری ناڕەزایەتی ئەبێت بە شێوەی جددی پشتیوانی بکرێت .
لایەنێکی دی ئەو پەنابەرو کۆجکردوانەی لەئەوروپا دەژین و دەمێننەوە، کارێکی یەکجار گرنگ وچارەنوس ساز لەبەردەم ئێمەدا وەستاوە، هەڵپێکانی ئەم جەماوەرە بە ڕووی ئاپارتایدی کۆمەڵایەتی ئەروپادا، لەگەڵ ئینسانە هاوڵاتیەکانیدا بۆ پێکەوە ژیانێکی ئینسانی و کراوەوتۆلیرانس ویەکسان وئازادا بۆ سەرجەم دانیشتوان.