بازرگان و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له وڵاتی ئه‌رجه‌نتین، رێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه نرخی هێلكه زیاد بكه‌ن. هه‌ر واشیان كرد. به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ئاستی گوزه‌رانی هاوڵاتییه‌كانن، ته‌نها بیریان له‌قازاجی زیاتر‌و گیرفانیان كردوه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌دا، هاوڵاتیانی ئه‌رجه‌نتین بڕیاریاندا كه هێلكه نه‌كڕن. تا وای لێ هات خاوه‌ن دوكان و مۆڵه‌كان هێلكه‌كانیان گه‌ڕانده‌وه بۆ كۆگاكان و خراپ ده‌بوون.
بازرگانه‌كان وتیان ئه‌مه كاتییه، ناچارن بیكڕن ئارامیان گرت، به‌ڵام بێسوود بوو هاوڵاتیان هه‌ر یه‌ك هه‌لوێست بوون نه‌یانكڕی. دواتر بازرگان و خاوه‌ن كێڵگه‌كان ناچار نرخه‌كه‌یان دابه‌زاند، وه‌ك پێشوویان لێ كردوه . ئه‌م جاره‌ش سوودی نه‌بوو، هاوڵاتیان هه‌ر هێلكه‌یان نه‌كڕی. نرخی هێلكه زیاتر دابه‌زی، هه‌ر سودی نه‌بوو، تا بازرگانه‌كان تووشی زه‌ره‌ری زۆربوون، بۆ جارێكی‌تر له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی نرخی هێلكه بازرگانه‌كان له‌به‌یانامه‌یه‌كدا به‌فه‌رمی، داوای لێبوردنیان له هاوڵاتیانی خۆیان كرد.
هاوڵاتیان به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ویستیان وانه‌یه‌ك فێری بازرگانه‌كان بكه‌ن، پێیان بڵێن كه ناكرێت و ناتوانن به‌ئاره‌زووی خۆیان، بۆ گیرفان پڕكردن یاری به قووتی خه‌ڵك بكه‌ن.
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م باسه له‌كاتێكدایه كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌موو رۆژێ به‌ئاره‌زووی بازرگان و ده‌سه‌ڵاتداران، یاری به‌قووتی خه‌ڵك ده‌كرێت و ئێمه‌ی هاوڵاتیش جگه له مه‌ینه‌تی و قبوڵ كردنی هه‌موو بڕیاره‌كانیان هیچمان پێ ناكرێت و یه‌ك هه‌ڵوێست نین به‌رامبه‌ر هه‌موو قه‌یرانه‌كان.
تازه‌ترین كێشه رووی له هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه كردبێت، كێشه‌ی فیول په‌مپه (فیتپه‌مپه)، به‌هۆی خراپی كوالیتی به‌نزینه‌وه، ئه‌م كێشه‌یه رۆژانه ده‌بینرێت، هه‌ر ئۆتۆمبێله‌و په‌كی كه‌ووتوه له‌سه‌ر شه‌قام. هه‌ریه‌كه‌مان له‌به‌ر خۆیه‌وه كه‌مێك جنێو ده‌ده‌ین و فیول په‌مپ (فیتپه‌مپ) ده‌گ‌وڕین و ئیتر ده‌ڵێی نه‌بامان بینیوه نه‌بۆران. ئاخر هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه بازرگانه یان ده‌سه‌ڵات؟ ئه‌مه یاریی كردنه به خه‌ڵك، دروستكردنی قه‌یرانێكی تره، له قه‌یرانه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانیان. ئه‌مه به‌نزینه‌كه‌ی لای ئێمه و هه‌ڵوێستمان. هێلكه‌ی ئه‌رجه‌نتین و هه‌ڵوێستی هاوڵاتیانی. كه‌واته ئێمه‌ی هاوڵاتیش به‌شێكین له‌قه‌یرانه‌كان.