ژن
تیرۆژێک لە ڕووحی خودا،
لە ناخی تۆدا
دەدرەوشێ!
پێ لە هەر شوێنێک دابنێی،
بەهەشت هەر لەوێ دەنەخشێ!
تۆ سەرچاوەی میهرەبانی و جوانییەکانی.
تۆ خالیقی شەنگیی سروشت و ژیانی.
لەودیو مەرزی وجوودی تۆ،
نە ئەم گەردوونە دەگەڕێ،
نە خۆر هەڵدێ،
نە مانگ تریفەی دەمێنێ،
نە ئاسمان و ئەستێرانی!
زوڵم و ستەم،
لەم دونیایە دوایی نایێ،
مەگەر ڕۆژێک، بەرخۆدانی خێڵی ئێوە،
تاجی یەکسانی لەسەر نێ!
پشکۆ نەجمەدین