دور له‌مێژوو، زیاتر بۆ ئه‌م ده‌یه‌ی کۆتایی بگه‌ڕێینه‌وه‌و به‌وردی تێڕوانینێکی وردی بۆ بکه‌ین، ده‌زانین که‌ئێمه له‌پێگه‌ی به‌هێزی سیاسی و هه‌ست به‌که‌می سه‌رکردایه‌تی خۆمانه‌وه عێراقمان به‌م شێوه‌یه دروستکرده‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌کات زیاتر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌هانه‌ی بۆ بهێننه‌وه‌و شکستی خۆیان بۆ بارودۆخه بابه‌تیه‌که بگه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام ده‌توانرا له‌هه‌لێکی زێڕینی وه‌ک ئه‌وکاته‌داو پاش روخانی دیکتاتۆرو ئێمه‌ی له‌کوردستانێکی نیمچه سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن پێگه‌ی جیاواز له‌عێراقێکی روخاوی لاوازی دور له‌سوپاو داماو به‌هه‌موو چه‌شنێک، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوو ره‌فتاره‌کانمان دور له‌نه‌رجسیه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد‌و ئامانجی تاکه‌که‌سی بوایه، ئێستا کوردستان له‌حاڵه‌ت‌و بارودۆخێکی تردا ده‌بوو.
بۆیه، ده‌سه‌ڵاتی عێراق ئه‌مڕۆش وا ته‌ماشای کوردستان ده‌کات که له‌هه‌ر واقعێکدا بژین هیچیان پێناکرێت تادێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌غدا به‌ده‌ست هه‌رکه‌س‌و لایه‌نێکی عه‌ره‌بیه‌وه بێت کێشه‌و بێنه‌وبه‌رده‌ی زۆرتر ده‌بێت‌و پێداگری له‌سه‌ر روانین‌و ره‌فتاره‌کانی خۆی ده‌کات. ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کات که‌بڵێین نه‌وت‌و گاز‌و چونیەتی ناردنه ده‌ره‌وه، به‌ناوی یاساوه قسه‌کردن، هیچ نیه جگه له‌به‌هانه‌و ورڕکگرتنی منداڵانه‌ی حکومه‌تی عیراقی، چ له‌ڕوانگه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه یان دینی یان مه‌زهه‌بی یان به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بێت یان به‌فیتی ئه‌م‌و ئه‌وی هێزی ده‌ره‌کی.
ئه‌مه‌ش وا ده‌رده‌که‌وێت که‌حکومه‌تی عێراق بێمنه‌ته‌و ده‌یه‌وێت بڵێت ئێوه به‌خۆتان مانه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌ڵبژاردوه، ده‌بێت به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێمه رازیبن، ئه‌گه‌رنا هه‌ر شتێکتان پێده‌کرێت درێغی مه‌که‌ن. دیاره ئه‌گه‌ر نه‌وت و ناردنی نه‌وت و کێشه‌کان له‌و بواره‌وه وه‌ک به‌هانه‌یه‌ک به‌ده‌ستی به‌غداوه نه‌بوایه، هه‌زار و یه‌ک و هۆکاری تری ده‌دۆزیه‌وه وه‌ک ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌و خاڵه گومرگیه سنوریه‌کان و .. هتد . بۆیه، ده‌بێت گه‌لی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌وه دڵنیابێت که‌عه‌قڵیه‌تێکی وا له‌به‌غدا نیه که پشت به‌دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه و مافی پێکهاته‌کان ببه‌ستێت و، له‌وباره‌شه‌وه پشتگیری ده‌ره‌کی هه‌یه . به‌ڵام کورد به‌م شێوه مامه‌ڵه‌کردنه له‌گه‌ڵ به‌غداو به‌و لاوازیه و په‌رشوبڵاوی و بێهێزیه‌وه ناتوانێت فشارێکی قورس بخاته‌سه‌ری و ملکه‌چی بکات بۆ دانپێدانان و جێبه‌جێکردنی داوا ره‌واکانی . هاوکێشه‌کان وا فه‌رز ده‌که‌ن که به‌یه‌کگرتویی و هاوکاری و یه‌کده‌نگی و ره‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدادا مامه‌ڵه بکرێت نه‌ک لاوازی واقیعی ناوخۆی کوردستان له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ره‌نگبداته‌وه .
ئه‌و یه‌کڕیزیه پێویسته‌ی ناوخۆی خۆمان و لایه‌نه‌کانمان له‌گفتۆگۆکانمان له‌به‌غدا به‌شێوه‌یه‌کی تۆکمه ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌و به‌غداش ئیستغلالی ئه‌و که‌لێنانه ده‌کات، ئه‌گینا هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌یه‌ک ده‌نگی زوڵاڵ و به‌هێزی یه‌کگرتوی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکه‌ن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی ئه‌و هێڵه لاوازنه‌که‌ن، گفتۆگۆکان ده‌رئه‌نجامێکی باشتری لێده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام دابه‌شبونی لایه‌نه کوردستانیه‌کان به‌سه‌ر ته‌وه‌ره ناوچه‌ییه‌که‌دا وایکردوه ناوماڵی کورد درزی تێبکه‌وێت و هه‌نگاوه‌کان به‌جوانی نه‌نرێن .
دیاره، ئه‌مڕۆ پاش ده‌رکه‌وتنی نیه‌تی به‌غدا بۆ هه‌موو لایه‌ک که ئه‌م به‌هانانه دێنێته‌وه، ده‌رکه‌وتن راست نین ، پاش جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی ریککه‌وتننامه‌که‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه‌وه وه‌ک له‌وێدا هاتوه‌و به‌غدا به‌رده‌وامه له‌به‌هانه‌هێنانه‌وه بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی، زۆر شت بۆ لایه‌نه‌کان ده‌رکه‌وت، له‌وانه‌ش نه‌بونی راستگۆیی و ده‌ستده‌ستی کردنی به‌غدای بۆ دورونزیک ده‌رخست .
ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌م جاره بکرێت که دواهه‌ل بێت، به‌یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک ده‌نگی زوڵاڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکرێت و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان بخرێته به‌رده‌ستی و فشارێکی کوردانه‌ی بخرێته‌سه‌ر که‌هیچ بوارێک بۆ مانۆڕ‌و به‌هانه‌هێنانه‌وه‌ی نه‌هێڵێته‌وه. ئه‌وسا کورد ره‌فتارو مامه‌ڵه‌ی به‌غدا هه‌ڵسه‌نگێنێت و له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانیه‌وه بیخاته به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان و دۆست و وڵاتانی جیهان و هه‌نگاوی داهاتوی پێویست بهاوێژێت، پاش خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌کان، خه‌ڵک و گه‌لی کوردستانی لێ ئاگادار بکرێته‌وه و ورده‌کاریه‌کانی رونبکرێته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی خه‌ڵک و راستگۆیی ده‌سه‌ڵات و وڵاتانی نزیک له‌کوردستان .