لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت لە مەراسیمێكی شایستەدا هاوڕێیان حەیدەر فەیلی و مام خدر رێزیان لێگیرا

لە مەراسیمێكی شایستەدا هاوڕێیان حەیدەر فەیلی و مام خدر رێزیان لێگیرا

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان
لێژنەی كاری ھاوبەشی چەپی كوردستان كە پێك ھاتووە لە (حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان)مەراسیمی ڕێزڵێنان بۆ ھاوڕێیان(حیدر شێخ علی و مام خدر روسی )ساز كرد لە ڕۆژی دوشەممە، كاتژمێر/(٣) سێی دوای نیوەڕۆ ڕێکەوتی/ ٣١ی كانونی دووەم 2022 لە ھۆڵی شەھیدان بارەگای عەنكاوای حزبی شیوعی كوردستان.
لەم مەراسیمەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڕێیان و دۆست و خانەوادەی هەردوو تێكۆشەر ئامادەبوون، سەرەتا هاوڕێ‌ بەڵێن سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وتەی لیژنەی كاری هاوبەشی پێشكەش كرد و دواتر هاوڕێ‌ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، تیشكی خستە سەر تێكۆشانی نەپساوەی هەردوو هاوڕێ‌ و دواتر لەلایەن هاوڕێ‌ یاسر السالم وتەی حزبی شیوعی عێراق خوێندرایەوە.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە