
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی تاكسی بەتایبەت ئەوانەی كەتاكو ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو هاتووچۆیان نەكردوە بەمەبەستی لێدانی لەزگەو لۆگۆ ئاگاداردەكەینەوە ،كەوا دەبێت بەرلە بەڕواری ١ی ١١ی ٢٠٢١ كارەكانیان ڕاییبكەن ولەزگەو لۆگۆ لەتاكسیەكانیان بدەن.
هەروەها لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هاتوچۆی هەولێر داواش لە شۆفێران دەكات پابەند بن و بەپێچەوانەوە توشی سزادان دەبنەوە.