بەرێز کۆسرەت رەسوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
به‌رێزان / كاك لاهور شێخ جه‌نگی و كاك باڤل تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
دوای سڵاو ورێز…..
به بۆنه‌ی یادی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ی تێكۆشه‌ر به ناوی (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین . نكۆڵی ناكرێت دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی له‌وكات و ساتیدا گوڕ‌و تین وئومێدێكی تازه‌ی به كوردایه‌تی و شۆڕش به‌خشی ، یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری وه‌رچه‌رخێنه‌ر له گۆره‌پانی تێكۆشاندا رۆلی گه‌وره‌و به‌رچاوی بینیوه له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی دۆخی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ، ، هیوا ده‌خوازین به هه‌مان شێوه به قه‌د گه‌وره‌یی هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه رۆل بگێری به‌و په‌ری له خۆبوردووییه‌وه هه‌وڵی تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه بدات هاوشان له گه‌ل پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا هه‌ر وه‌ك چۆن یه‌كریزی له رابردوودا بنه‌مای هێنانه‌كایه‌ی باشترینی بژارده‌كان بووه ، بۆیه لێره‌دا پێمان وایه به‌له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژوه‌ندی گشتی گه‌له‌كه‌مان گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه دواجار به‌یه‌كگرتوویی نێوانمان ده‌توانین خه‌ونی دێرینی میلله‌ته‌كه‌مان بهێنینه دی .
جارێكی دیكه وێرای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دێرینی نێوانمان ( (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) پیرۆزبایی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشادبن…
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
١\٦\٢٠٢١