لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ تورکیا سەرقاڵی ئەنجامدانی رەفتاری دوژمنکارانەیە دژ بە سروشتی عێراق

تورکیا سەرقاڵی ئەنجامدانی رەفتاری دوژمنکارانەیە دژ بە سروشتی عێراق

0 تێبینییەکان 9 بینینەکان

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێم رایانگەیاند، تورکیا سەرقاڵی ئەنجامدانی رەفتاری دوژمنکارانەیە دژ بە ژینگە و سروشتی عێراق و هەرێم و مرۆڤایەتی و هەموو جیهان، چونکە ژینگە سنوری نییە.

هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم  و حکومەتی فیدڕاڵی بە هاوبەشی راگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیادەکەن دەست هەڵگرێت لە بڕینی درەختەکانی دارستانەکانی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە  بادینان.

دەشڵێن، تورکیا سەرقاڵی ئەنجامدانی رەفتاری دوژمنکارانەیە دژ بە ژینگە و سروشتی عێراق و هەرێم ومرۆڤایەتی و هەموو جیهان، چونکە ژینگە سنوری نییە.

هاوکات، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەن بەپەلە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەم رەفتارە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، حکومەتی عێراق و هەرێم، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن هاوکاریانبن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کارە “نامرۆڤانە و نا بەرپرسانە” یە دژی ژینگە و هەوڵبدەن بۆ کۆتایی هێنان بە شێوەیەکی تەواوەتی.

پێشتریش،  جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە فەرمی ئاگاداری حکومەتی تورکیایان کردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بڕینەوەی دار لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە