
لەدەستدانی دکتۆر کمال خەسارەتێکی گەورەیە لەمێژووی نەتەوەییمان و بەرینی لەدنیای ئەدەب و رۆشنگەری کۆمەڵگای کوردستان لەدوایی خۆی بەجێهێشت. بۆیە بەم هۆیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەکەی، نوسەران و مێژوونوسان و ئەدیبان دەکەین .
د. کەمال مەزھەر ئەحمەد، لە ساڵی 1937 لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبووە، قۆناخەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. ساڵی 1959 بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغداد تەواو کردووە. هەمان ساڵ بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا نێردراوە بۆ یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو. ساڵی 1963 دکتۆرای لە مێژوودا وەرگرتووە. لە ساڵی 1981 بووەتە مامۆستای مێژوو، لە زانکۆکانی عێراق وانەی مێژووی گوتووەتەوە.
د. کەمال مەزهەر ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەنستیتیوتی کوردی بووە لە پاریس، هەروەها ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بووە. چەندین کتێبی لەسەر مێژووی کورد و جیهان چاپکردوون.
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١٧\٣\٢٠٢١