دادوەر رزگار ئەمین رایگەیاند، لە ئێستادا دۆخى دادوه‌ری و بارودۆخی دادگەرى و یاسا لە هەرێم و عێراق له خراپترین ئاستدا ده‌بینێت، دەشڵێت، “دادگای پێداچونەوە دەتوانێت بڕیاری سزادانی ئەو پێنج کەسە هەڵبوەشێنێتەوە ئه‌گه‌ر یاسایی نه‌بوو.”
رزگار ئەمین دادوەر و ئەندامى دادگاى پێداچونەوەى هەرێم بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، “پێموایه له ئێستا خراپتر باری دادوه‌ریم نه‌بینیووه له‌و قۆناغانه‌ی، كه بۆ خۆم بینیوومه و قۆناغی دادوه‌ری و بارودۆخی عه‌داله‌ت و یاسا ئێستا له‌خراپترین ئاستدا ده‌بینم له عێراق به گشتی و له هه‌رێم به‌تایبه‌تی”، دەشڵێت، “ئەنجومەنی دادوەری مافی ئەوەی نیە بەیاننامە دەربکات لەسەر دۆسیەی ئەو تۆمەتبارانە یان هەر دۆسێیەکی تر، چونکە دەبێتە لایەنداری ئەوە کاری دادگای پێداچونەوەیە ئەویش پاش پێداچونەوە بە بڕیار و دۆسێیەکەدا.”
ئاماژەى بەوەشکردووە، “ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا سەبارەت بەو پێنج کەسە بێگومان كۆتایی نییه هه‌تا دادگای پێداچونەوە نه‌یبنێت، دادگای پێداچونەوە دەتوانێت بڕیاری سزادانی ئەو پێنج کەسە هەڵبوەشێنێتەوە ئه‌گه‌ر یاسایی نه‌بوو ده‌توانن ئه‌و تۆمه‌تبارانه یەکسەر ئازاد بكه‌ن“.
رزگار ئەمین دەشڵیت، “دوو پله‌ش هه‌یه له دادگای پێداچونەوە هەیە پله‌یه‌كیان ته‌نها پێداچوونه‌وه‌ی (ته‌میزییه) له‌دوای ئه‌و پله‌یه‌شه‌وه پله‌یه‌كی تری پێداچوونه‌وه هه‌یه، كه ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری (ته‌میزی) یاسای عێراقیش گەرەنتی زۆری داوه به تۆمه‌تبار بۆ ئه‌وه‌ی، كه قۆناغی یه‌ک له دوای یه‌ک ئه‌گه‌ر به دڵی نه‌بوو پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دروست جێبه‌جێ بكرێت.”
باسی لەوەشکردووە، “تۆمه‌تبار مافی خۆیه‌تی كه به ئازادانه بڵێت من توشی چی بووم له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بێگومان ئه‌گه‌ر توشی ئه‌شكه‌نجه بووبێت هه‌رجۆره دانپێدانێک له ئه‌نجامی زه‌بر و زه‌نگدا بێت له ئه‌نجامی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دا بێت ئه‌وا له رووی ده‌ستوریشه‌وه له رووی یاسای بنه‌ماكانی دادبینی سزایی عێراقیشه‌وه ئه‌و دانپێدانانه وه‌رناگیرێت و به به‌ڵگه هه‌ژمار ناكرێت بۆ ئیدانه‌كردن و حوکمدانی.”
سەبارەت بەهۆکاری دۆخی دادگەری لە هەرێم ئەو دادوەرە راشیگەیاندووە، “لە تەمەنی کارکردنمدا لەم دۆخە خراپترم نەدیووە و هۆكاره‌كه یه‌كه‌م كه‌س بۆ دادوەر ده‌گه‌ڕێنمه‌وه دادوەر لێپرسراوی یه‌كه‌مه خۆی سوێندده‌خوات، كه ئه‌و ئه‌و پۆسته‌ی پێ ده‌درێت ئیداری بێت یان غه‌یری ئیداری بێت، ده‌بێت به‌وپه‌ڕی ویژدانه‌وه یه‌كه‌م شایسته‌ی ئه‌و شوێنه بووبێت كه‌واته دانانی (كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو).”
ئەوەش دوای ئەوەدێت، دادگای تاوانی هه‌ولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادینان سەپاند، ئەوەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەى رای گشتی و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەبڕیارێکی نادادپەروەری دەزانن، هاوکات، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش وتبووی، “دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی قورس.”