رۆژێك چاوه‌ڕێم كرد بزانم لایه‌نه سیاسیه‌كان چۆن باسی 17ی شوبات ده‌كه‌ن ، ئه‌و لایه‌نانه‌ی له 17ی شوباتدا هانی خه‌ڵكیان ده‌دا بۆ ریشه كێشكردنی یه‌كجاری ، من ئێستاش بیرمه كاتێ كاره‌كته‌رێكی سیاسی له‌و رۆژه‌دا ده‌یقیڕاند ئه‌مه كۆتا شۆڕشه، ئه‌و ئێستا موچه‌ی مفت و سامانی خه‌یاڵی هه‌یه‌و گه‌نجه‌كانیش هێشتا گیرفانیان خاڵیه ، ئه‌و ئه‌و رۆژه ده‌ركه‌وت و ئیتر ده‌رنه‌كه‌وته‌وه ، چوو مناڵه‌كانی هاندا سینگ بنه‌ن به گوله‌وه‌و چوو ، ئێستا كه یادی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه ، كوردستان له قه‌یران و گیر‌و گرفتێكی قوڵدایه ، سته‌مكاری گه‌یشتوه‌ته پۆپه ، نادادی هه‌یه ، له سه‌ر كۆمێنتی فه‌یس بووك و گرتنی وێنه خه‌ڵك سزاده‌درێت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریه‌كه‌ی له بری سه‌ر به خۆ بێت سه‌ر به خۆی نیه .
له 1991ه‌وه له‌م كوردستانه له سه‌ر جیاوازی بیر‌و ڕاو ئازادی بیر‌و ڕا له زاخۆوه تاكفری تیرۆر‌و ره‌شه كوژی ده‌كرێت ، نوسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ش چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بومه‌ته‌وه ، له رێناسی بادینانه‌وه تا عه‌لی بۆسكانی ، له شاپورو قابیله‌وه تا ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ، هیچ لایه‌كتان ده‌ستان سپی نیه‌و رۆژگاره‌كه گۆڕاوه ده‌نا ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی دوێنێ به دادگای قه‌ره‌قوشی دادگایی كران ، ته‌رمی هه‌ریه‌كه‌یان له سوچێكی ئه‌م نیشتمانه ده‌دۆزرایه‌وه وه‌ك سه‌رده‌شت ، وه‌ك وه‌دات ، وه‌ك هه‌موو ئه‌وانی تر .
له 1991ه‌وه نه‌توانرا دنیایه‌كی باشتر فه‌راهه‌م بكرێت ، خواست و داواكانی سه‌رده‌می 17ی شوبات ئێستا زۆر زیاتر خواست و داوای خه‌ڵكن ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژگاره ئومێدیان ده‌به‌خشیه‌وه، دواترخه‌ڵكیان توشی نائومێدی و شۆك كرد ، خوێنی شه‌هیده‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتر له ته‌ك خوێنی گه‌نجه‌كانی مانگی 12ی ساڵی رابردوودا وشك نابنه‌وه تا سته‌مكاری بمێنێ ، تا نادادی و گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت بمێنێ ، تا راپۆرت نووسینی پیاوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ میت و ئیتڵاعات بمێنێ ، خوێنه‌كه وشك نابێت و هه‌ڕه‌شه‌و گرتن و كوشتنیش رقی خه‌ڵك ئه‌ستور تر ده‌كه‌ن .
ئازادی وتن زیاتر له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه ، ناوه‌ندی میدیایی بێلایه‌ن تا راده‌ی نه‌مان نه‌ماوه‌و هه‌ندێك له‌وانه‌ش كه هه‌ن ژێر به ژێر لێره‌و له‌وێ پاره وه‌رده‌گرن و به پێی بڕیاری پاره ده‌ره‌كه مامه‌ڵه له گه‌ڵ بار‌و دۆخه‌كه ده‌كه‌ن ، كوردستان هیچی به سه‌ر هیچه‌وه نه‌ماوه و كه‌سیش نیه گوێ له ژیرمه‌ندان و خه‌مخۆران بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م زه‌ره‌ر له نیوه بگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و حزبانه‌ش كه 17ی شوبات به‌یانی دورو درێژی ده دوازده خاڵیان ده‌رده‌كرد ، ئێستا نقه‌یان له خۆیان بڕیوه .