نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق -یونامی- بهپێویستی دهزانێت كه مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە پارێزراو بێت. داواش لەدهسهڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات مافی ئازادی گردبونەوەو ڕادەربرین بپارێزێت.
رۆژی سێ سێشهممه(٨\١٢\٢٠٢٠)، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا “سەرکۆنەی کردە توندوتیژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی پارێزگای سلێمانی دەکات كه لەگەڵ ناڕەزاییە جەماوەرییەکان سەری هەڵداو بوونە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک کوژراوو بریندارو تێکشکاندنی موڵکو ماڵ”
نێردەی یونامی داوای هێوربونەوەی بارودۆخهكه دەکاتو داواش لەدەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکات مافی ئازادی گردبونەوەو ڕادەربرین بپارێزێت.
یونامی ڕاشیگهیاندووه، “پێویستە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە پارێزراو بێت، هەروەها خۆپێشاندانەکانیش بەئاشتییانە بمێنێتەوە.”
لهبهشێكی دیكهی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، “دەبێت ڕێگا بەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت بەئازادیو بێ ترساندنو پاڵەپەستۆ، ههواڵەکان بڵاوبکەنەوە. هەروەها پێویستە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی توندوتیژییان کردووەو لێچینەوەی تەواویشیان لەگەڵ بکرێت.”
ههروهها نێردەکە سەرەخۆشی لەخانەوادەی گیانلەدەستداوەکان دەکاتو هیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.