سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و زۆربەی ئەو کێشانەش ئیستا روبەڕوی ئێمە بوەتەوە بەهۆی گەندەڵییەوەیە و پێویستە دەستبەجێ پرۆسەی چاکسازی دەستپێبکات.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و زۆربەی ئەو کێشانەش ئیستا روبەڕوی ئێمە بوەتەوە بەهۆی گەندەڵییەوەیە و پێویستە دەستبەجێ پرۆسەی چاکسازی دەستپێبکات.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی باسی لەچەند شێوازێکی گەندەڵی کرد و رایگەیاند، تائێستا بەشێک لەخاوەنی کۆمپانیاکان پۆست و پلە لەحکومەت وەردەگرن بەوەش گەندەڵی و لایەنگری بۆ کۆمپانیاکە دروستدەبێت.
باسی لەوەش کرد، بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی حکومەت توانای دابینکردنی موچەی نەماوە.
بەڵێنیشیدا کە تەواوی هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ کەمکردنەوەی کێشەی گەندەڵی و ئاشکراکردنی کەیسە مەترسیدارەکان و بەدادگا گەیاندنی ئەنجامدەرانی.