بروسکەی ماتەمینی هاوڕێ مام خدر بەهۆی کۆچی دوایی هاوڕێ بەهاددین نوری ..
بەداخەوە هاوڕێ بەهاددین نوری، سەرکردەی دیاری چەپ و دیموکراسخواز و کۆمۆنیستی لە عێراق کوردستان و ناوچەکە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا، ئێمە و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان یەکێک لە رێنیشاندەرە هەرە وورد و دیارەکانمان لەکیس چوو جێگای ئەو بۆ هەمیشە لەناوماندا خاڵیە .
بەهادین نوری یەکێکە لەدیارترین ناوەکانی بزوتنەوەی چەپ لەعێراق و کوردستان، لە 11-ی شوباتی 1927 لەگوندی تەکیە سەبە قەزای قەرەداغی پارێزگای سلێمانی لەدایکبوە. لەساڵی 1946 پەیوەندی بەحزبی شیوعی عێراقییەوە کردوە و بۆماوەی چوار ساڵ سکرتێری ئەو حزبە بوە، لەساڵی 1953 دەسەڵاتدارانی سیستمی پاشایەتی عێراق دەستگیریان کردوە و لەدوای شۆڕشی 1958 ئازادکراوە.
بەرێزگرتن لە بیرو باوەڕە مارکسیستەکانی هاوڕێ بەهاددین، بە باوەری قۆڵمان بە عەدالەتی کۆمەڵایەتی، بە پشتیوانی لە هێزی ئازادیخوازی کۆمەڵگا، بە دیفاع لە هەزاران و مافخوراوان رێز لە هاوڕێ بەهاددین دەگرین و بۆ هەمیشە لەنیو دڵ و دەروونماندا زیندووە .
یادی هاورێ بەهاددین و نوری بەرز و بەرێزە .
هاوڕێ مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١\١٢\٢٠٢٠
هەولێر