ھێرشەکەی یٔەمشەوی بەشێک لەگرووپەکانی حەشدی شەعبی بۆسەر فرۆکەخانەی ھەولێر ، چەندین پەیام و ئامانج لەخۆدەگرێت…..!
*بەئەمریکاییەکان و ھاوپەیمانانی دەڵێت لەھەرکوێیەکی عێراقدابن دەستی ھێرشی یٔێمەتان پێدەگات .
*یٔەگەر بنکە سەربازیی و دیبلۆماسیەکانیش بگوازرێنەوەبۆ کوردستان لەھێرشەکان بەدوور وپارێزراونابن .
*یٔەم گرووپانە کوردستان بەدۆستی یٔەمریکاو رۆژیٔاوادەزانن یٔەوپەیامەیان پێداین کەیٔەگەر ھەرێم لەسەر یٔەمھەڵوێستانە بەردەوام بێت دەبێتە یٔامانجی یٔەوان .
ھێرشەکانی حەشدی شەعبی، بەبێ دیراسەو ھەرەمەکیانەولەخۆرانەبووە؟ پێشوەختە نەخشەو پیلان و دیراساتی زۆر وردی بۆکراوە، خوێندنەوەکان بەو یٔاراستەیەن کە بەشێکی جوڵە سەربازیەکانی حەشدی شەعبی بگوازرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ھێرشەکانیش لەناوچەدابراوەکەنی کوردستانەوە کەیٔێستا لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدایە لەرێگای موشەکەوە یٔەنجامبدرێن….!
کوردستان و ململانێکانی ئێران و ئەمریکا
ھەرێمی کوردستان لەستراتیژو سیاسەتی خۆیدا ھەمیشە ھەوڵی راگرتنی باڵانسی لەنێوان یٔێران و یٔەمریکادا داوە ،بەراستەو خۆ یان ناراستەوخۆش نەیویستووە ببێتە بەشێک لەویٔاگرەی کەلەنێوان یٔەمریکاو یٔێراندا لەسەر خاکی عێراق ھەڵگیرساوە، یٔەم کابینەیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش سیاسەتی دروستکردنی متمانەو پەیوەندی تۆکمەو ستراتیژی لەگەڵ حکومەتی ناوەند لەیٔەجندادایە، دەکرێت بەدڵنیاییەوەیٔەوەبوترێت چ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و چ ھێزە سەرەکیەکان کە لەپارتی و یەکێتی وبزوتنەوەی گۆران پێک دێن لەگەڵ تەواوی حزبەکانی کوردستان ھەمیشە لایەنگری دوور خستنەوەی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش بوون لە شەری بەوەکالەتی یٔێران و گرووپەکانی لەگەل ھێزەکانی یٔەمریکا.
کاردانەوە و خێراکانی ھەرێم بۆھێرشە موشەکییەکان
کاردانەوە سەرتاییەکان و دەست بەجێ یٔاشکرا کردنی شوێنی ھێرشەکان و تەنانەت گرتنی وێنەی یٔەو یٔۆتۆمبیلەی موشەکەکانی تێدا یٔاراستە کراوە یٔاماژەی بەھێزی ھەرێمی کوردستانەو دەرخەری یٔەو راستیەشە کە حکومەتی ھەرێم لەتوانیدایە وەڵامی زۆر خێراو زانیاری زۆر دروستی ھەبێت لەسەر یٔەنجامدەرانی ھێرشەکەو یٔەوانەی لەپشتیانەوەن، کەیٔەوەش بۆرای گشتی کوردستان و جیھانیش بایەخی گەورەی خۆی ھەیە،ھەڵوێستی سیاسی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش
لەجێگای خۆیدابوو ، بەتایبەت خێرا ھاتنە سەرھێڵی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و دەرکردنی بەیان نامەکەی و قسەکردن لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جوڵەو ھەنگاوێکی ژیرانەو وەڵامدانەوەی خێرای دۆخەکەش بوو …..
حکومەتی ھەرێمی کورستان پێویستە چی بکات
یەکێک لەوھەنگاوانەی کەپێویستە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بیکەن داواکردنی کۆبونەوەی خێرای ھەموو حزبە سیاسیە کاریگەرەکانی کوردستانە و یەکخستنی ھەڵوێستێکی یەکگرتووی کوردستانەلەبەرامبەر یٔەم پێشھاتە مەترسیدارە، ھاوکاتیش داواکردن بۆکۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆیٔەوەی لەرووی یاسای و سیاسیەوە پشتیوانی و پاڵپشتی تەواوی حکومەتبن لەھەنگاو ھەڵگرتن بەیٔاراستەی پێشھاتەکانی یٔەم قەیرانە کەچاوەروانی یٔەوەی لێدەکرێت و رووداوی یٔەگەری چاوەروان نەکراوی زۆرتر بەدوای خۆیدا بھێنێت ، پەیوەندیگرتن لەگەڵ دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەتی فیدراڵی بەتایبەت سەرۆک کۆماری عێراق کەدەکرێت رۆڵی سەرۆک کۆماروپشتیوانی یٔەو بۆکوردستان لەم دۆخەدا کاریگەری و قورسای زۆری ھەبێت ،ھەم لەیٔاستی ناوخۆی عێراق ھەم لەیٔاستی نێودەو ڵەتیش ..
رۆڵی ئەمریکاو ھاو پەیمانان
یەکێکیتر لەوھەنگاوانە پێویستە بەپەلە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وتەواوی ھێزەسیاسیەکانی کوردستانە ھەنگاوی بۆھەڵبگرن،داوای ھەڵوێستی یٔاشکراو روون لە یٔەمریکاو رۆژیٔاوا بکەن بەیٔیدانەی ھێرشەکەو پشتیوانی سیاسی و سەربازی و یٔابوری کوردستان بکەن، چون لەم پیشھاتانەدا دوو مەترسی رووبەرووی ھەرێمی کوردستان دەبێتەوە
* یٔەوگرووپانەی حەشدی شەعبی کەبە ھێزی بەرگری نێو حەشد ناسراون راستەو خۆ ھێرش بکەنە سەربەرژەوەندییەکانی کوردستان.
*حەشدو ھێزەکانیتری نزیک لەیٔێران لەرێگای پەرلەمنتارەکانیان و رای گشتی شیعەوە فشار لەکازمی بکەن بۆ برین و راگرتنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان …
ھەڵوێستی رای گشتی کوردستان
راستیەک ھەیەدەبێت ھەموو خەڵکی کوردستان بیزانێت …
کەگەندەڵی و کێشە ناو خۆییەکانی کوردستان نابێت ببێتە بەھانە بۆ بێدەنگ بوون یان نەمانی یەکریزی کوردستان لەبەرامبەر پێشھاتە نوێیەکانی یٔێستای عێراق و کوردستان، چون یٔامانجی بەشێک لەگرووپەکانی حەشدی شەعبی تەنھا یٔەوەنیە ھێزەکانی یٔەمریکا لەعێراق دەربکرێن، بەڵکو یٔەوان لەبنەرەتەوە دژی ھەموو مافێکی خەڵکی کوردستانن و ەھەمیشە کورد بە لایەنگری یٔیسرایٔیل و یٔەمریکا تۆمەبەتباردەکەن ، بۆیە یٔەگەر ھێزەکانی یٔەمریکاش لە عێراقدا نەمێنن،یٔەم میلیشیایانە یٔامانجی دوور مەودایان لەباربردنی ھەموو خەونومافێکی خەڵکی کوردستانە، یٔەم ھێزانە لەدوای داعش بەمەترسیدارترن ھێز دایٔەنرێن کەھیچ بروایەکیان بەمافەکانی مرۆڤ، یٔازادی سیاسی ،یٔازادی یٔاینی یٔازادی مافە کەسیەکان، مافەکانی ژنان نیەو یٔەو نمونانەشی کە لەعێراق بینیومانن لە تاڵانی و دزی ، دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانی داھات ، سەرانەو باج ، تیرۆری کەسەیاتیە سیاسی ویٔاکادیمیەکان ، تیرۆر کردنی ھەڵسورێنەرانی خوپیشندانەکان، ھێرشکردنە سەر نێردەو باڵوێزە دیبلۆماسیەکانی وڵاتانی جیھان دواین تاوانکاریشیان موشەک بارانکردنی فڕۆکەخانەی ھەولێر بوو .
ئاسۆعوسمان