لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت دو پەرلەمانتاری هەدەپە لە پرسەی زەكی چەلەبی: كوشتنی كوردان لەناو خاكی خۆیان قبوڵكراو نییە

دو پەرلەمانتاری هەدەپە لە پرسەی زەكی چەلەبی: كوشتنی كوردان لەناو خاكی خۆیان قبوڵكراو نییە

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

لە رێوڕەسمی پرسەی زەکی چەلەبی، خاوەن ریستۆرانتی دەنیز كە لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی تەقەی لێكراو دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دەسیتپێکرد. دو پەرلەمانتاری هەدەپە لە پرسەكەیدا رایانگەیاند: كوشتنی كوردان لەناو خاكی خۆیان قبوڵكراو نییە.

ئاوێنە: وەفدێكی هەدەپە كە بۆ بەشداری لە پرسەكە هاتونەتە سلێمانی و پێكدێن لە دو پەرلەمانتار بەناوەكانی موعەزەز ئۆرهان، پەرلەمانتاری وان و ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتاری ئامەد، ئەوان لەمیانی بەشدارییان لە پرسەكە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کوشتنی زەکی چەلەبی شەرمەزار دەکەن و وتیشیان، “ئێمە قبوڵناکەین کورد لە ناو ماڵی خۆیدا بکوژرێت.”

موعەزەز ئۆرهان، پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری وان وتی: ئێمە وەک هەدەپە تا کۆتایی لەسەر خەت دەبین و چاودێریی ئەو کەیسە دەکەین، تا ئەوکاتەی بکوژان دەدۆزرێنەوە و بەسزای خۆیان دەگەن، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکەی و هەمو گەلی کورد دەکەین.

هاوکات ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتاری ئامەد وتی: هەرچوارپارچەی کوردستان بۆ ئێمە یەکە و وەک ماڵی خۆمان تەماشای دەکەین، ئەمڕۆ گەلی ئێمە لە باکوریش زۆر توڕەو نیگەرانن لەم ڕوداوە، داواکاری ئێمەو هەمو گەلیش ئەوەیە، کە بکوژان ئاشکرابکرێن و لە دادگادا سزا بدرێن، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە زنجیرەیەک دیدار و کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەدەین و دواتر ڕاپۆرتێکی لەسەر ئامادە دەکەین.

شەوى ١٧ ى ٥ زەکی محەمەد چەلەبی، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستان و خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە شاری سلێمانی، دەستڕێژیی گوللـەی لێکرا و پاش مانەویى بۆ چەندین کاتژمێر لەژێر چاودێریى وردى پزیشکییدا دوانیوەڕۆی ١٨ی ئەم مانگە گیانی لەدەستدا.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە