وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە لە کابینەی پێشوودا سیاسەتی نەوت شکستی هێناوە، بۆیە لەم کابینەیەدا ڕوومان لە بەغدا کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئاگاداری فرۆشتنی نەوت و ڕێککەوتنە نەوتییەکان نین و کار لەسەر ئاشکراکردنی دەکەن.
کابینەکانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین ڕێککەوتنی نەوتی ئەنجامداوە، لەگەڵ دەوڵەتی تورک و روسیادا، بەڵام هەتا ئێستا ناوەڕۆکەکەی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان و میدیاکان ئاشکرا نەکراوە.
ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران لەبارەی داهاتی نەوت و ڕێککەوتنە نەوتییەکان وتی: لە كابینەی ڕابردوو سایەتی نەوت شكستی هێناوە، بۆیە ئێمە لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆ سەردامی بەغدامان كرد و دەستمان بە گفتوگۆكرد بۆ چاسەرەكردنی كێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تاوەكو ئێستاش گفتوگۆكان بەردەوامی هەیە.
وەزیری دارایی لەبارەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و دەوڵەتی تورک و روسیا وتی: ئێمە بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری ڕێککەوتنی نەوت نین، ئەوەندە ئاگادارین كاتێك نەوت دەفرۆشێت داهاتەكەی دێتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی، بەڵام لە پرۆژەی چاكسازیی-دا كار لەسەر دەرخستنی ڕێكکەوتنەكانی نەوت دەكەین و وردەكارییەكانیش ئاشكرا دەكرێن.
وەزیری دارایی لەبارەی ئەوەی پلانیان چییە بۆ دابەشکردی موچەی مانگەکانی داهاتوو وتی: کەی پارە هەبێت موچە دابەشدەکەین.
له‌ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم سه‌رپێچیی هه‌یه
له‌باره‌ی كاری قاچاخچێتی له‌ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، چوار ده‌روازه‌ی فه‌رمیی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌ن سه‌ر به‌ده‌روازه ڕه‌سمییه‌كانن.
ئه‌م كابینه‌یه بڕوای به‌وه هێناوه كه سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێم شكستیهێناوه
ئاوات شێخ جه‌ناب له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه وتی، “ئه‌م كابینه‌یه بڕوای به‌وه هێناوه كه سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێم شكستیهێناوه‌و ئه‌وه‌شمان به‌به‌غدا وتوه‌و پێشمان وتون كه ئاماده‌ین كێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌بن”.
وتیشی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە دوبارە پێداچونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکاندا بکات بەجۆرێک لەکاتی دروستبونی کێشەدا، حکومەتی هەرێم دەستکراوەتر بێت لەچارەسەرکردنی کێشەکاندا، هەروەها بڕیاردراوە وردەکاری گرێبەستە نەوتییەکان بخاتەبەردەم دیوانی چاودێری دارایی.”
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئاوات شێخ جه‌ناب باسی له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتی حكومه‌ت كرد كه پێكهاتووه له‌داهاتی نه‌وت، ده‌روازه سنورییه‌كان، داهاتی ناوخۆ‌و هاوكاریی هاوپه‌یمانان‌و ڕایگه‌یاند، هه‌ر كات له‌و سه‌رچاوانه‌وه پاره به‌رده‌ست بێت، موچه دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی وت، پرسی کات‌و خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ئەرکی ئەو وەک وەزیری دارایی نیە، بەڵکو بەڕێوەبەرایەتی جوڵەی دراو/بەشی ژمێریاری وەزارەت وادەی دابەشکردنی موچە دیاریدەکات،
لەبارەی پرسی چاکسازیی‌و هەنگاوەکانی حکومەتیش لەوبارەیەوە ئاوات شێخ جه‌ناب ئاماژەی بەوەکرد كه یاسای چاکسازیی بەگوێرەی وەزارەتەکان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، بۆ نمونە ئەوەی پەیوەندی بەخانەنشینی نایاسییەوە هەیە، بڕیارە لەم مانگەوە موچەی نزیکەی 400 کەس رابگیرێت، بەڵام چاکسازیی لەلیستی فەرمانبەران‌و وەزارەتی پێشمەرگەو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان‌و چەند وەزارەتێکی دیکە پیویستی بەکاتی زیاتر هەیە.
له‌باره‌ی ئه‌و موچانه‌ی تائێستا حكومه‌ت خه‌رجیكردووه، وه‌زیری دارایی وتی، “لە 12 مانگی ساڵی 2019دا ئێمە 12 موچەمان داوە، لە 2020دا تاوەكو مانگی چوار موچەمان داوە، بەپێی حساباتی ئەم وڵاتەی ئێمە سێ موچەی چۆتە قاڵبی پاشەكەوتی ساڵەكانی پێشوترەوە كە میراتییە‌و بۆ ئەم حكومەتە ماوەتەوە”.