لە سەرتاسەری دونیادا هەشتی مارس لە مانا سیاسیەکەی داماڵراوە، لە و ڕاستیە دوورخراوەتەوە کە ڕۆژی خەباتی ژنانی کرێکار و زەحمەتکێشە لە دژی سەرمایەداری و خاوەنکاری چەوسێنەر. لەو کاتەوەی (ی‌و ئێنUN- ) ئەم ڕۆژەی تەبەنی کرد وەکو ڕۆژی فەرمی جیهانی ژنان، لە پاڵیشیدا یوئێن وەکو یەکەیه‌كی پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەداری جیهانی کاری بۆ پاسیڤکردن و لاواز کردنی پەیامە سیاسیەکەی ئەم ڕۆژە کردووە.
سه‌رمایه‌داری وه‌كو هه‌موو بوارێكی تر ئه‌م ڕۆژه‌ی هه‌ڵگێڕایه‌وه له ڕۆژێكی سیاسی و قوربانی دانی ژنانه‌وه بۆ ڕۆژی ئاهه‌نگ و و كۆمه‌ڵێك خواستی ڕیفۆرمیستانه‌ی شه‌رمنانه. بۆ نمونە کورتکردنەوەی دۆزی ژن لە کۆمەڵێک داواکاری سادەی لیبڕاڵی وەک کۆتای ژنان و بوونی ژنان لە ناوەندی بڕیاردان و ئیدارەکردنی دامودەزگاکاندا. یان سه‌پاندنی نمونه‌ی هه‌ندێك ژنی سیاسه‌تمه‌دار و پۆست و پله به‌زری ناو ده‌وڵه‌تان وه‌ك نموونه‌ی ژنی ئایدیاڵ و نوخبه‌یه‌ك كه ده‌بێت ملیۆنان ژنی كۆمه‌ڵگه خه‌ون ببینن به‌و پێگه‌یه‌ی ئه‌وانه‌وه. یان دەستنیشانکردنی هەندێک ژنی هۆلیۆدی وەکو نمونەی باڵای “نیەتپاکی” و زۆر شتی تر. لە کاتێکدا ئازار و مەینەتی و چەوسانەوەی ژنان بە گشتی گۆڕانکاریەکی هەستپێکراوی بەخۆوە نەدیووە.
لە کوردستان دۆخەکە نزیكه له سكانداڵه‌وه، دەتوانم بڵێم هەشتی مارس لەوێ بە تەواوی ئەتککراوە. نەخشەی ئەم مەهزەلە بوونەش لەم چەند دیمەنەدایە؛ هەر لە کورتە دێڕ و پەیامی سادە و نیۆلیبراڵیەوە بگرە تا کورتە ڤیدیۆ و نیشاندانی ژنانی ئەرستۆکراتی ده‌ووروبه‌ری پیاوانی ناو ده‌سه‌ڵات وەکو نمونەی “باڵا” کە ژنانی ئاسایی خەون ببینن وەک ئەوان بن، تا دەگاتە کورتکردنەوەی دۆزی ژن لە پۆست و پلە و خەون بینین بە گەیشتن بە پلەی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و ئەندام پەڕلەمان و بۆس.. هیچ هونەرێکی تیا نییە لەژێر سایەی پیاوانی دەسەڵاتدا ببیتە سەرۆکی سێنتەرێک و ئەندام پەڕلەمان و وەزیر و خاوەن ڕێکخراو. تۆ لە کۆتاییدا هەڵمژراویت لەلایەن سیستمێکی فالۆسێنتەر و پیاوسالارەوە، کە پێویستی پێتە بۆ ئه‌وه‌ی نمایشت بکات وەک بووکەڵەیەک و نمونەی ژنی خاوەن “هێز” و دەسەڵات. تۆ لەباشترین حاڵەتدا کاڵایەکی بەکارهاتوویت بۆ مەرامە سیاسیەکانی سیستم کە ژنان لە یەک جیابکاتەوە و چەوسانەوە و جیاکاریە چینایەتیەکەی ناو کۆمەڵگە لە ڕیزی ژناندا تۆختر بکاتەوەو پەرتەوازەیان بکات و دابەشیان بکات بەسەر نوخبەیەکی “بەهێز “و خاوەن پلە و زۆرینەیەکی لاواز و خه‌وبینه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ژنانی “نوخبە”وه.
لەلایەکی ترەوە داکوتانی هەندێک شیعار و لافیتەی زۆر سادە و كرچ و كاڵ و خاڵی لە مانا ،کە بەرهەمهێنانەوەی زەعیفە بوونی ژنە، بۆ نمونە سووکایەتی بە ژن مەکەن، ژن مەکوژن، و هتد.. ئەمانە ئەوەندی جەخت کردنەوەیه لە سەر لاوازی و بەرگریەکی موزەیەفی کۆمەڵێک ڕێکخراوی ژنانە، نیو ئەوەندە وەستانەوە نییە له دژی توندوتیژی. كۆی قسه و وتاره‌كان و شیعاره‌كانی ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنان و جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری و خێلگه‌را ده‌یه‌وێت. تۆی “نوخبه” و ڕێكخراوی ژنان تاکەی داوای ئەوە دەکەیت بەزەییان پێتدا بێتەوە و نەتکوژن و سووکایەتیت پێنەکەن؟
له‌ولاشه‌وه کۆمەڵێک ڤیدیۆی پیاوی ڕۆشنبیر و هونەرمەند کە دەڵێن ژن دایکە و ژن نیوەی کۆمەڵە ، دایک خۆشەویستە، دایک گرنگە و مەزنە و هتد.. یان ڤیدیۆی تری پیاوان کە باس لەوەدەکەن خەڵک سووکایەتی بە ژن نەکات و داوای پاراستنی ژن دەکەن، یان ڕێز له ژن بگرن چونكه ژن دایك و خوشكمانن، لە ڕاستیدا ئەمە خۆی سووکایەتیە بە ژن. چ پێویست دەکات لەلایەن پیاوانەوە، دان بەبوونی ژن‌دا بنرێت و جەختی لێ بکرێتەوە؟ چ پێویست دەکات پیاو ببێتە فریاد ڕەست؟ لە کاتێکدا دەکرێت ئەوان باس لە توندوتیژی بکەن وەک کێشەیەک کە پیاوانەیە و خۆیان بیر لەوەبکەنەوە چۆن پیاوان گۆڕانکاری لە ئەدا و بیرکردنەوە و دونیابینی پیاوسالارانەیاندا بکەن بەرامبەر بە ژن.
ئەم پەیامانە لە هەڵخەڵەتاندن و سادەییەکی بەتاڵ لە هزر زیاتر هیچی تر نین، ئەمە چ بەهێز بوون و خەونێکە ببیتە ئه‌ندام په‌رله‌مان، یان وەزیرێکی گەندەڵ لە سیستمێکی پیاوسالاریدا کە کۆی ژنان دەچەوسێنێتەوە بە پیاوانی زەحمەتکێش و کرێکاریشەوە؟ ئەمە چ خەونێکە ببیتە بۆس و سەرۆک سێنتەر و بەڕێوەبەرێکی موزەیەف کە هەمان نمایشی هێز و چەوسانەوەی پیاوسالاری بکەیت لە شوێنی کار؟ لە هەموو حاڵەتێکدا تۆ لە پیاوێکی دێز زیاتر هیچی تر نیت. ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه تۆ هه‌ته و له‌سه‌ر سینی پێشكه‌شت كراوه به‌بێ هیچ خۆ هیلاك كردنێك به‌هۆی نزیكایه‌تی و خزمایه‌تیت له پیاوێكی ده‌سه‌ڵاته‌وه، نادرێته هه‌زاران ژنی كورد كه ڕۆژانه ده‌چه‌وسێته‌وه و له‌ژێر توندوتیژیدایه، هه‌رچه‌ند ئاستی زۆر له ئێوه‌ش به‌رزتر بێت. ئێوه ئازادن هه‌وڵ بده‌ن بۆ پێگه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پیاوسالاریدا به‌ڵام نه‌ك له‌ژێر ناوی ژن و دۆزی ژن‌دا.
هیوادارم هەشتی مارسی ئەمساڵ بۆ ئەو ژن و پیاوانەی لە دەرەوەی ئەم بازاڕیه‌تی نیولیبڕالیزمه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه، کار و خەتی فیکری و سیاسی خۆیان جیا بکەنەوە. تێکەڵ کردن و باوەڕهێنان بەم گەڕەلاوژه‌یە، دەیان هەنگاو خەباتی ڕاستەقینەی ژنان بۆ دادپەوەری و وەستانەوە بە دژی ڕژێم و سیستەمە پیاوسالاریەکاندا کاڵ دەکاتەوە. گرنگه له‌م ڕۆژه‌دا پیشه‌گه‌ریی و ڕێكخراوی ژنان و سێنته‌ره‌كان كه ملیۆنان دۆلاریان بۆ ڕژاوه، جیا بكه‌ینه‌وه له دۆزی ڕاسته‌قینه‌ی ژن. ئه‌وانه (پیشه‌وانن) و دۆزی ژنیان كردۆته (سێكته‌رێكی بازرگانی) و كارپه‌یدا كردن و موچه‌خۆری نه‌ك دۆزێكی سیاسی. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پێیه‌كیان له‌مبه‌ربێت و بڵێن ئێمه‌ین بزوتنه‌وه‌ی ژنان و هه‌ڵگری په‌یامی دۆزی ژنین، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه له ژێر سێبه‌ری پیاوانی ده‌سه‌ڵات و خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی فه‌نده‌ردان، هه‌ربۆیه‌ش له دام و ده‌زگا و سێنته‌ره‌كانی ئه‌وانه‌وه كار بۆ گوتار و ئه‌جێندای ڕیفۆرمیستانه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌و چه‌ند سه‌رنجه خێرایانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكی كه‌می وێنه‌كانی نیۆلیبڕالیزمن بۆ دۆزی ژنان. گرنگه هه‌ستیاربین و بزانین ئه‌وانه كێن كه كار بۆ دۆزی ژن ده‌كه‌ن و ئه‌وانی تریش كێن كه بازرگانی به‌و دۆزه‌وه ده‌كه‌ن و درێژه‌پێده‌ری چه‌وسانه‌وه و ڕاگرتنی پله‌دووی ژنانن بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی حه‌قیری خۆیان.
هۆزان مه‌حمود