په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێیه خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان بكرێت و شاره‌زایه‌كی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌ڵێت “له زاخۆ تا خانه‌قین ماده‌كه ته‌راتێن ده‌كات و ده‌بێت له په‌رله‌مان یاسایه‌كی نیشتمانی هه‌بێت و ده‌زگای نیشتمانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دابمه‌زرێنرێت”.
ئه‌بوبه‌كر بایز شاره‌زای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و هاوكات قائیمقامی قه‌زای پشده‌ر له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی “شه‌قام”ی رادیۆ نه‌وادا وتی “به‌ربڵاویی ماده‌ی هۆشبه‌ر هۆكاره‌كانی ئابوری و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌ن یه‌كێك له‌وانه جوگرافیای خراپ، بێزاری گه‌نجان، بێكاریی و نه‌بونی میكانیزمێكی گونجاوه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها چاوپۆشی له قاچاخچێتی و هێنانی ده‌رمان له روی ته‌ندروستی و داخڵكردنی و به‌بێ سانسۆر فرۆشتنی له بازاڕ و كۆڵانه‌كاندا”.
له‌سه‌ر به‌ربڵاویی ماده‌كه‌ش له هه‌رێمدا، ئه‌بوبه‌كر بایز شاره‌زای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ئاشكرایكرد، به‌هۆی جوگرافیای هه‌رێم، كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا و له‌سه‌ر خه‌تی ترانزێتی ماده‌كه‌یه، له سنوره‌كانی زاخۆ، سۆران، شارباژێر، پشده‌ر و گه‌رمیان، ماده‌ی هۆشبه‌ر ته‌راتێن ده‌كات و تا ئه‌وكاته‌ی ئیراده‌یه‌كی نیشتمانی و له په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی نیشتمانی و ده‌زگای نیشتمانی دانه‌مه‌زرێت و به میكانیزمێكی نیشتیمانی روبه‌ڕوی نه‌بینه‌وه، هیچ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش نییه”.
په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ پرۆژهیاسایهكیش كردوه، كه تایبه‌ته به ماده‌ی هۆشبه‌ر و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌می بۆ بكات، له‌وباره‌یه‌وه د.شایان عه‌سكه‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌رنامه‌ی شه‌قام وتی “له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام كۆبونه‌وه‌مان كردوه وه‌ك لیژنه‌كه‌مان و لیژنه‌ی ناوخۆ و مافی مرۆڤ و یاسایی و بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوش خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بكرێت”.