لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن ئازادی بۆ بڕیار محمد ..!

ئازادی بۆ بڕیار محمد ..!

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان
رۆژنامەنووس بڕیار محمد پەیامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێت لە شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە، پێویستە رۆژنامەنووس بڕیار محمد بەپێی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و بەهیچ شیوەیەک رێگە نەدرێت دەزگا ئەمنیەکان و دەسەڵاتی قەزائی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسیەکان بەکار بهێندرێت .
ئێمە لە دەزگای راگەیاندنی ئاشتی، دواکارین بەزووترین کات ئەو رۆژنامەنووسە ئازاد بکرێت و ئەو جۆرە مامەڵەی دەزگا ئەمنیەکان لەگەڵ رۆژنامەنووسان جێگای قبوڵ نیە، لەکاتێکدا ناوبراو بەخۆی چۆتە بەردەم ئاسایش و دادوەر کەچی رێگا بەهیچ کەسێک تەنانەت کەسوکارەکەشی نادرێت بیبینێت و جاویان پێ بکەوێت هۆکاری گرتنەکەشی بۆ هیچ لایەک ئاشکرا ناکرێت .
دەزگای راگەیاندنی ئاشتی
٤\٩\٢٠١٩
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە