لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموكراتی كورستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموكراتی كورستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٥\٥\٢٠١٩) شاندێكی حزبی دیموكراتی كورستان بەسەرۆکایەتی خالید وەنەوشە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەكان و شاندێکی یاوەری ، سەردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستانیان كرد لەشاری هەولێر و لەلایەن هاورێ مام خدر سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازی كران .

لەدیدارێکی دۆستانەدا باردودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ئیران تاوتوێکرا و تیشک خرایە سەر دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە و جیهان و کاریگەری لەسەر خەڵکی کوردستان لە پارچە دابەشکراوەکانی کوردستاندا ..

تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە یەکریزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان بوو کە ئێستا کوردستان بە بارودۆخێکی ناسکدا تێپەڕ دەبێت ،لای خۆیانەوە حزبی دیموکراتی کوردستان دەستخۆشیان لە هەڵویستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد کە بێ گوێدابە بەرژەوەندی حزبی هەمیشە لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیان پیشەنگ بووین ، لەکۆتاییدا وەفدی میوان بە گەرمی بەڕێکران و جەخت لە کاری هاوبەش و پەینوەندی بەهێزیان کرایەوە .

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail