لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن روونكردنەوەی لە فراكسیۆنی ئازادی،لەبارەی كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

روونكردنەوەی لە فراكسیۆنی ئازادی،لەبارەی كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

روونكردنەوەی لە فراكسیۆنی ئازادی بۆ لایەنگران‌و دۆستانی حزبی شیوعی كوردستان لەبارەی كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.

فراكسیۆنی ئازادی كە تەنها یەك كورسی پەرلەمانی هەیە‌و دەربڕی دەنگدەرانی شیوعییەكانی كوردستانە، بەهەموو شێوەیەك بەهاو كەرامەتی مێژووی تێكۆشان بەرز رادەگرێت، ئەم روونكردنەوەیەش بۆ ئەوەیە راستییەكان نەشێوێندرێت.

فراكسیۆنی ئازادی لەگەڵ بیناكردنەوەی دامەزراوەكانی فەرمی هەرێمی كوردستانەو بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەییە، بۆئەم مەبەستەش كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم گرنگی خۆی هەیە بۆ هەرێمی كوردستان بەدەر لەبەكەسی كردنی بابەتەكە، چونكە دامەزراوەیەكی سیادیە بۆیە ئاراستەی حزبی شیوعی ئەوەیە كە لەهەموو پرۆژە یاسا‌و هەمواركردنەوەكاندا گفتوگۆی جددی بكات‌و راوبۆچوونی خۆشی هەبێت. ئەوەی پەیوەندی بە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونی حزبەوە هەیە، فراكسیۆنی ئازادی بەتەواوی پابەندە بەبڕیارە حزبیەكانەوەو ئێمە وا تێدەگەین كە ئۆپۆزسیۆنبوون لەدژی بەرنامەی ئابووری‌و كۆمەڵایەتی حكومەتەوە دێت، نەك دژایەتی دامەزراوەكان، بۆیە فراكسیۆنی ئازادی بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە ئەركەكانی خۆی بەڕێوە دەبات. هیوادارم ئەمە كۆتایی ناوزڕاندن‌و شێواندنی بەها بەرزەكان بێت.

د.محی الدین حسن یوسف سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی

9ـی ئایاری 2019

0 FacebookTwitterPinterestEmail