بەرێز پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار داوات لەدەسەڵاتدارانی هەرێم کرد گرنگی بە خوێندن و خوێندەواری بدەن لەو پێناوەشدا گرنگی بەباشترین مامۆستاکان و باشترین قوتابیەکان بدەن بۆ ئەوەی خەڵکی داهێنەر دروست ببێت.
دەمەوێ لێرەوە بە بەڕێزتان ڕابگەیەنم کە بەڵێ دەسەڵاتدارانی هەرێم گرنگی بە باشترینەکان دەدەن ،بەڵام باشترین حیزبیەکان ،باشترین مامۆستای حیزبی،باشترین سەرۆکی زانکۆو ڕاگری حیزبی باشترین قوتابی و خوێندکاری حیزبی ،باشترین دکتۆری حیزبی ،باشترین دادوەری حیزبی ،باشترین پارێزەری حیزبی ،باشترین ئەندازیاری حیزب …. هتد
لێرە یەک شت گرنگە کادری حیزبی دڵسۆز و گوێڕایەڵ بەو بەس ، ئەوکات وەک جۆکەر بۆ هەموو شتێک دەبی ،لە کاتی قوتابی بوندا ئەوانە گرنگیان پێ دەدرێ کە لە ڕیکخراوەکانی قوتابیان و خوێندکارانی حیزبدا کار دەکەن با فاشیلیترین قوتابیو خێندکاریش بن ،لەوەرگرتنی ماستەرو دکتۆراشدا هەر گرنگی بەوان دەدرێت و لە پێشەوەن ،لە کاتی مامۆستایشدا هەر ئەوان لەپێشن ،پۆستەکانی ڕاگر و سەرۆکی زکۆکانیش بە ئەهلیەکانیشەوە هەر بۆ ئەوانە ،دوبارە ئەوانیش هەمان کەرەستە بەرهەم دێننەوە ،هەر لەو جۆری بەرهەمەی خۆیان دەبنە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان ،بەڕیوەبەری فەرمانگەکان ،بەڕیوەبەری ئامادەیی و سەرەتاییەکان ،سەرۆکی دادگاکان ،سەرۆکی ئەندازیاران .. هتد لێرە سیستەمێک هەیە بۆ کۆیلەبوون و دەستەمۆ کردن یان دەبێ ببی بەبەشێک لێی یان دەبێ لێی بچیتە دەرەوە .
دە هێندەی کۆچەر بیرکار لە بواری خۆت داهێنەر بە ئیشت نادەنێ نایەڵن دەرس بڵێیتەوە ،دڵنیابە بێیتەوە لە هەرێم بژی سەد ئەوەنەی تر داهێنەر بیت و ۱٠ جائیزەی جیهانی تر وەربگریت بەڵام سەربەخۆ بیت و وەلائت نەبێ و تۆزێک ماستاویش نەزانی هەر نایەڵن محازەرەش بڵێیتەوە،ئاخر لەشکری حیزبی ماستاو کە وەک ئاکتەپوس دەستی بەسەر هەموو دامەزراوەکاندا گرتوە نایەڵێت تۆ بێیت و لێی تێک بدەیی