بەگوێرەی ھەندێک بەرپرس و میدیاکارانی یەکێتی بێت، یەکێک لە خاڵەکانی گفتوگۆی یەکێتی لەگەڵ پارتی پێوەندی بە (شەفافیەت لە نەوت) ھەیە و ئەوەش بە شەفافیەت لە داھاتەکانی نەوتەوە گرێ دەدرێت.
من چەند ھەوڵ دەدەم ناتوانم قەناعەت بەوە بکەم یەکێتی بیەوێت شەفافیەت لە دۆسیەی نەوت بەگشتی ھەبێت، ھەتا ئەگەر ھەندێک پێداگیریشی لەسەر بکات، لە کۆتاییدا کە دەگاتە سەر بنچینەی بابەتەکە، پاشەکشە دەکات، واتە لە گوتاردا پێداگیری لەسەر شەفافیەت دەکات و لە کرداردا خواستی لەسەر ناشەفافیەت ھەیە.
پێداگیری یەکێتی لەسەر شەفافیەت لە داھاتەکانی نەوت بەدیاریکراوی بۆ ماوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٣ دەگەڕێتەوە، یەکێتی لەژێر کاریگەری سایکۆلۆژیایەکی جەماوەری کە میدیای بزووتنەوەی گۆڕان کاریگەر بوو بەسەرییەوە، بەناچار دەستی بە بانگەشەکردن بۆ (شەفافیەت لە نەوت) کرد، چونکە بزووتنەوەی گۆران لەو وەختەدا وەبەرھێنانێکی گەورەی میدیایی لە دۆسیەی نەوت دا کرد، ئەو گوتارەی گۆڕان بەتەواوەتی بۆ خەڵک بەگشتی و ناوچەکانی جێ نفوزی یەکێتی کاریگەر بوو، بەتایبەت کە گۆڕان پێداگیری لەسەر (ھاوبەشی یەکێتی لە دۆسیەی نەوت) دەکرد، ئەوە وایکرد یەکێتی بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو گوتارەی گۆڕانەوە و لە رووی میدیاییەوە نکوڵی لەوە بکات بەشداری لە بەڕێوەبردنی نەوت ھەیە لەلایەک و لەلایەکی دیکە ئاگاداری لە گرێبەست و داھاتەکانی نەوت نییە. ئەوە وایکرد چەندین سەرکردەی باڵای یەکێتی ڕوونکردنەوەی تایبەت لەسەر ئەوە بدەن کە لانی کەم ئەوان وەک خۆیان ئاگایان لە گرێبەست و داھاتەکانی نەوت نییە!
ڕوونکردنەوەی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی کە خۆیان لە دۆسیەی نەوت نەبان دەکرد، بەدەر نەبوو لە ململانێی ناوخۆی یەکێتی لەلایەک و لەلایەکی دیکە یەکێتی بۆ ئەوەی خۆی لە بەرپرسیارێتییەکانی ئەو گوتار و تۆمەتانە بدزێتەوە کە بەھۆی میدیای گۆڕانەوە لەسەری ببووە ماڵ، بەگشتی وەھا بانگەشەیەکی دەکرد کە دوور و نزیک ئاگای لە دۆسیەکە نییە. ئەوەی پێوەندی بە ململانێی ناوخۆی یەکێتییەوە ھەبێت لەو ڕووەوە، لە زەقترین دەرکەوتدا، دەتوانین بۆ یەکەمین راگەیەنراوی (ناوەندی بڕیار) بگەڕێینەوە، کاتێک ڕوو لە گوتاری حزبەکە دەڵێ؛ ناکرێ یەکێتی لە سلێمانی ئۆپۆزسیۆن و لە ھەولێر شەریک و ھاوبەشی نەوت بێت. پیش دروستبوونی ناوەندی بڕیار-یش قوباد تاڵەبانی کوڕی سکرتێری گشتی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکوومەت، ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بەرپرسانەی یەکێتی دا کە لە میدیاکاندا قسە لەسەر نائاگاداری لە دۆسیەی نەوت دەکەن و ئاماژەیدا؛ بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرێک ھەموویان تەلەفونم بۆ دەکەن، بەڵام بۆ تا ئێستا یەکێک نەھات بڵێ قوباد تۆ نوێنەری یەکێتی لە حکوومەت و لەبارەی نەوتەوە چ ھەیە! ئەوە تەوسێکی جەرگبڕ بوو لە (مامی بچووک)ەوە و دیسان بەدەر نەبوو لە ململانێی ناوخۆی یەکێتی.
یەکێتی لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەتایبەت پێڕۆیی لە سیاسەتێکی دووجەمسەرانە لەمەڕ دۆسیەی نەوت کردووە، ئەوەش بەئەندازەیەکی زۆر لەژێر کاریگەری و فشاری گوتاری میدیایی بزووتنەوەی گۆران بوو. لەکاتێکدا گۆڕان ھەر لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە، ھەموو سەرنجەکانی خۆی لەسەر نەوت و یەکێتی چڕ کردەوە، دەیویست شەریکایەتی یەکێتی لە داھاتی نەوت و دەستی یەکێتی لە قاچاغی نەوت بۆ بنکەی جەماوەری یەکێتی بسەلمێنێت و بەوەش یەکێتی لەڕووی جەماوەرییەوە بنکۆڵ بکات و تا ئاستێکی زۆریش لە ئامانجەکەیدا سەرکەوت، گۆران زۆر درەنگتر ھەڵوەستەی لەسەر (پارتی و نەوت) کرد، چونکە ئامانجەکە لە سەرەتادا سەرنجڕاکێشان و کێشکردنی بنکەی جەماوەری یەکێتی یان گواستنەوەی دەنگی دەنگدەران بوو لە یەکێتییەوە بۆ گۆڕان.
کاتێک گۆڕان یەکەمین ھەواڵ و ڕاپۆرتەکانی لەبارەی (نەوت و پارتی) بڵاو کردەوە، گوتەبێژی رەسمی پارتی بەیاننامەیەکی زۆر توندی بڵاو کردەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەوە (پیلانێکی ئامانجدارە و دژ بە پارتی داڕێژراوە). راستی پارتی ترسی زۆری ھەبوو گۆڕان ھەمان گوتاری (نەوت و یەکێتی)ەوە بۆ (نەوت و پارتی) ئاراستە بکات، لەو ڕوانگەیەوە پارتی ھەتا فشاری خستە سەر جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوەی ھەم لە میدیای یەکێتییەوە بەگژ گوتارەکەی گۆڕان دا بچنەوە و ھەمیش یەکێتی لەوڕووەوە بتوانێت گوشارێک لەسەر گۆڕان دابنێت. جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ بەرپرسانی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی و پارتی لەوڕووەوە کرد و ھەموو بانگەشەکانی گۆڕانی لەوڕووەوە بەدرۆ خستەوە و ئەوەشی گوت کە ئەوانەی باس لە دزینی نەوت و داھاتەکەی دەکەن، کاتێک زانیویانە ئێمە سکاڵایان لە دژ تۆمار دەکەین، پەشیمان بوونەتەوە و داوای لێبووردنیان کردووە، گوتویانە (نەمانزانیوە و پێیان کردووین!).
ھاوکات ئەو سیاسەتە دووجەمسەرانەی یەکێتی لەمەڕ دۆسیەی نەوت بەگشتی، بەدەریش نییە لە سیاسەتی گشتی یەکێتی لە پێوەندی بە بەغدا و تارانەوە، کە دەکرێت لە دەرفەتی دیکەدا بەوردی ھەڵوەستەی لەسەر بکەینەوە.
ڕاستییەکەی، ئەوەی پێوەندی بە داھاتی گشتی نەوتەوە ھەبێت، حکوومەتی ھەرێم دەیەوێت لە ڕێگەی راپۆرتەکانی کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە متمانەیەک دروست بکات، ھێنانەپێشەوەی کۆمپانیای دیلۆیت ئەگەر جارێک پێوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە ھەبێ، دووجار لەسەر خواستی قوباد تاڵەبانی بووە. قوباد تاڵەبانی پێی وابوو ئەو پرۆسەیە یارمەتیدەر دەبێت لە دروستکردنی متمانە پێوەست بە نەوت و داھاتەکەی. ھەر ئەویش ھاندەر بوو حکوومەت گرێبەست لەگەڵ دیلۆیت بکات. ئەو ڕاستییە، نیشاندەرێکە کە بەرپرسیارێتی قوباد تالەبانی و دەسەڵات و ئاگادارییەکانی لە داھاتەکانی نەوت دووپات دەکاتەوە.
بۆچی یەکێتی زۆر لەگەڵ شەفافیەتی نەوت ناڕوات؟!
یەکێتی و پارتی، لە ڕێگەی نەوتەوە، پارەیەکی نامەشرووعیان دەست دەکەوێ، مەکینەی میدیایی گەورەی پێ بەگەڕدەخەن. کاتێک دەڵێین داھاتی نەوت، تەنیا مەبەست لە داھاتی فرۆشتنی نەوتی خاو نییە، بەڵکو لە ھەموو ئەو داھاتانەیە کە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی پرۆسەکانی نەوتی دەست دەکەون، بەتایبەت ئەو پارانەی لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری بواری نەوت دێنە دەست، ئەوان لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی پرۆسەکانی گرێدراو بە خزمەتگوزاری بواری نەوت لە کێڵگەکاندا یان لە کەرتی پاڵاوتن یان دابەشکردن و گواستنەوە یان ھەتا لە کەرتی پاراستنی ئەمنی و …ھتد پارەیەکیان دەست دەکەوێ، ئەوان کارکردنیان لەو بوارانەدا تا ئاستێکی زۆر قۆرغ کردووە و لایەنی نائاسایی و نامەشرووعی دەستخستنی ئەو پارەیەش ھەر پێوەستە بەو قۆرغکارییەوە. یەکێتی و پارتی ناتوانن شەفافیەتێکی تەواوەتی لە دۆسیەی نەوت بەرجەستە بکەن، چونکە ئەو داھاتەی لەو دۆسیەیەدا دەستیان دەکەوێت، تا ئاستێکی زۆر چارەنووسی حزبەکانیان و زۆرجاریش باڵی دەسەڵاتداری ناو حزبەکانیانی پێوە گرێدراوە، ئەو باڵانەی دوایین خاڵ لەسەر دوایین بڕیار دادەنێن!