لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پارتی پارێزگارانی كوردستان و بزووتنەوی دیموکراتی گەلی کوردستان کۆبوونەوە

پارتی پارێزگارانی كوردستان و بزووتنەوی دیموکراتی گەلی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

رۆژی یەکشەممە رێكەوتی ٢٠١٩/٢/١٠ شاندێكی پارتی پارێزگارانی كوردستان پێكهاتبوو لەبەڕێزان (نەجات سورچی)سەرۆكی پارتی پارێزگاران و فەرەیدوون فرهاد شاكر ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر كرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنەوە و بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەگەرمی  پێشوازی كران .

لەدیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە باسیان لێوەكرا و دوایین ئاڵوگۆڕەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی بەتایبەت پێکهێنانی حکومەت و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان  خرایە بەر باس ،هەردوولا دید و تێڕوانیەکانی خۆیان خستەڕوو ،لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی مێژووی ونزیکی نێوان هەردوولا کرایەوە و  وەفدی میوان بەگەرمی بەڕیکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە