لەبروسکەیەکدا مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ٢٢ هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی کۆماری کوردستان پیرۆز دەکا.
لە بیست و دووهەمین ساڵرۆی دامەزراندنی پارتەکەیان بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەیان دەکات و تیاییدا هاتوە ( لە ٢٢ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کۆماری کوردستان بەناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونتان بۆ دەخوازین لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد … بەهیواین بەیەک دەنگی و یەکریزی نێوان پارت و لایەن سیاسیەکانی کوردستان بتوانین ئەو قەیرانانە تێپەڕێنین کە بەرۆکی گەلی کوردی کردوە مەترسیدارتریان هەڕەشی تیرۆرستان و رێکخراوی داعشە وەکو هێزی رەشی کۆنەپەرست …)
هەر بەم بۆنەیەوە رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨-٣-٢٠١٥ وەفدێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێیان مامۆستا خالید و کاروان ئازاد ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان سەردانی پارتی کۆماری کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و پیرۆزبایی بزووتەوەکەمانیانی پێڕاگەیاندن ، لای خۆشیانەوە بەرپرسانی پارتی کۆماری وێڕای دڵخۆشی بە سەردان و بەسەرکردنەوەکان جەختیان لە یەکریزی و پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە .