شەوی پێنج شەممە(١٣\١٢\٢٠١٨) فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد و شەهید و بریندارى لێکەوتەوە و بۆردومانەکانیش بۆ ناو کەمپی ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بووە لە سنورى مەخمور و شەنگال.لەئەنجامی بۆردومانەکاندا، ئاسیا عەلی محەمەد تەمەن ٧٣ ساڵ، و نارنج فەرحان قاسم ٢٦ ساڵ کچی ئاسیا عەلی ، و ئەڤین کاوە مەحمود ١٤ ساڵ نەوەی ئاسیا عەلی، و ئەیلەم محەمەد عومەر ٢٣ ساڵ ،شەهید بوون .


دوایی ئەو بۆمبارانە نارەزایەتی و نارەزایەتی و کاردانەوەی جۆراو جۆری لێکەتەوە
لەبەیاننامەیەکدا پەروین بوڵدان‌و سزای تەمەلی هاوسەرۆکانی هەدەپە ده‌ڵێن، بەبۆمبارانکردنی مەخمورو شنگال ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆكۆماری توركیا‌و سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دەیەوێ لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەنجامبدرێت، دەنگی تورکە نەتەوە پەرستەکان بەدەستبهێنێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی تورکیا دەکەین بۆ سەر هەرێم”.
لە میانەی بەشداریکردنی لە چەژنی ئێزدی لە چیایی لالش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند” دژی هەر هێرشێکین کە سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر هەرێم ئیدانە دەکەین”.
لەلایەکیتر كاوه محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆمسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی كردوه رایگه‌یاندوه؛ زانیاری پشتراستكراوه‌مان پێگه‌یشتوه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چڕی كه‌مپی رۆسته‌م جودی له قه‌زای مه‌خمور ده‌كه‌ن كه زیاتر له دو هه‌زار خێزانی په‌نابه‌رانی كوردی راكردو له‌ده‌ست زۆری حكومه‌تی توركیا له‌كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ژین.
شه‌هیدو بریندار به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی توركیاوه هه‌ن و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆردومانانه به‌رده‌وام بن كۆمه‌ڵكوژییه‌كی مرۆیی روده‌دات و سه‌دان قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه كه ژن و منداڵیشی تێدا ده‌بێت.
كاوه محه‌مه‌د وتویه‌تی”بۆیه له‌ڕوی نیشتمانی و مرۆییه‌وه داوا له‌هه‌موتان ده‌كه‌م هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن بۆ راگرتنی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه مرۆییه‌و هه‌روه‌ها ئه‌م پێشێلكردنه ئاشكرایه‌ی سه‌روه‌ری عێراق.”
لەچەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش بەشیوازی جیاواز نارەزایەتی دەربڕا ئەو هێرش و بۆمبارانەی فرۆکەکانی تورکیا ئیدانەکرا .
سوپاى تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانى سەر سنورى مەخمور و شنگال زیاتر له ٢٠ فڕۆكه جه‌نگی و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌شدارییان تێدا كردووە.