بە پێی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٧ لە ھەرێمی کوردستان ٨٠٧ ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە.
ئامارەکانیش بەمشێوەیە:
٢٠١٠ – ١٠٥
٢٠١١ – ٩٦
٢٠١٢ –٨٣
٢٠١٣ – ٨٦
٢٠١٤ – ٨٢
٢٠١٥ – ١١٩
٢٠١٦ – ١٢٥
٢٠١٧ – ١١٢
٢٠١٨ – ١٠٤
ساڵانەش لە رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمدا دیاریکراوە بۆ رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و لە ھەرێمی کوردستانیش ساڵانە ئەم بۆنەیە بەرز رادەگیرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شێكه له‌هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی توندوتیژی دژی ژنان
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له جیهاندا له‌هه‌ر سێ ئافره‌تێك له‌ماوه‌ی ژیانیاندا یه‌كێكیان روبه‌ڕوی توندوتیژی خێزانی ده‌بێته‌وه كه خۆی له‌توندوتیژی جه‌سته‌یی، سێكسی‌دا ده‌بینێته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌ساڵی 2012دا، له هه‌ر دو ئافره‌تێك كه كوژراون یه‌كێكیان له‌سه‌ر ده‌ستی مێرده‌كه‌ی كوژراوه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
هه‌روه‌ها ژنان له‌سه‌دا 71ی قوربانیانی بازرگانی به مرۆڤه‌وه پێكده‌هێنن و له چوار ژن له‌و ژنانه سیانیان روبه‌ڕوی به‌كاربردنی سێكسی ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها له جیهاندا 200 ملیۆن ژن و كچ روبه‌ڕوی خه‌ته‌نه‌كردن بونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان نزیكه‌ی 750 ملیۆن ژن كه له‌ئێستادا له‌ژیاندا له‌ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا و به‌ر له هه‌ژده ساڵی هاوسه‌رگیرییان كردوه.