كوڕه حه‌وت ساڵانه‌كه‌ی ساڵح عه‌لی، دواجار بۆ چه‌ند خوله‌كێك توانی به‌پێوه بوه‌ستێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له ئاواته‌كانی باوكی، نزیكه‌ی دوو هه‌زار منداڵ له كه‌ركوك هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه (ئیفلیجی میشك)، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان به‌گشتی جێگه‌ی دڵخۆشی نین، به‌هۆی كه‌می پزیشكی تایبه‌ت به راهێنانی سروشتی و په‌یمانگه و خوێندنگه‌ی تایبه‌ت.
ساڵح عەلى، خه‌ڵكی قه‌زای دوبزه، ته‌مه‌نی محه‌مه‌دی كوڕی ته‌نیا سێ مانگ بوو كاتێك هه‌ستیكرد توشی نه‌خۆشی ئیفلیجی مێشك بوه، ئه‌و تائێستا ده‌یان نه‌خۆشخانه و نۆرینگه‌ی پزیشكی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پێكردوه.
له رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئیفلیجی مێشك 6ی تشرینی یه‌كه‌م، ساڵح منداڵه‌كه‌ی بۆ یه‌كێك له نۆرینگهكانی كه‌ركوك هێنابوو، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سروشتی.
“له سێ مانگی هه‌ستمانكرد چاوی نابینێت، ده‌یان پزیشكمان پێكرد و دواجار بردمانه هندستان، له‌وێ ده‌ركه‌وت ئیفلیجی میشكی هه‌یه”، ساڵح وایوت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك، ده‌بوو بۆ هه‌ر مانگێك بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سروشتی له هه‌ولێر 800 هه‌زار دینار بدات، به‌ڵام ئێستا نۆرینگه‌یه‌كی تری له كه‌ركوك دۆزیوه‌ته‌وه و به 400 هه‌زار چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.“ئیستا کوڕەکەم دەتوانێت بۆ چەند خولەکێک بەپێوە بوه‌ستێت و كه‌مێك بڕوات… پێویستە حکومەت قوتابخانەى تایبەتیان بۆ بکاتەوە بۆ ئەوەى لە خوێندن دانەبڕێن”.
به‌پێی ئامارێكی ته‌ندروستی كه‌ركوك هه‌زار و 850 منداڵ كه ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك بۆ 14 ساڵه، توشی نه‌خۆشی ئیفلیجی مێشك بون و رۆژانه پێویسته چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌ربگرن.
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت توشی نه‌خۆشی ئیفلیجی میشك نه‌بێت:
- ژنانی دوگیان له‌ژێر چاودێری پزشیكدابن
- له ماڵه‌وه منداڵه‌كه‌ت له‌دایك نه‌بێت و با له نه‌خۆشخانه بێت، چونكه هه‌ندێك كات ئۆكسجینی پێویست ناگات به مێشكی منداڵه
- له‌كاتی دوگیانیدا خواردنی پێویست بخۆ
جاسم محه‌مەد، پسپۆڕی نه‌خۆشی ئیفلیجی مێشك، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “له ته‌واوی كه‌ركوك 17 پسپۆڕی چاره‌سه‌ر سروشتیمان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی رێژه‌ی توشبونی منداڵان پێویستمان به 150 كه‌سه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كان كه روبه‌ڕوی كه‌ركوك بۆته‌وه”.جاسم داوایكرد ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌ڕێی به‌غداوه هه‌وڵبدات بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن له بواری چاره‌سه‌ری سروشتی پسپۆڕی په‌یدابكه‌ن.
زەهرا تەحسین، كه چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ منداڵانی توشبوو ده‌كات، ده‌ڵێت هه‌ر نەخۆشێک پێویستی به‌وه هه‌یه رۆژانه دوو كاتژمێر چاره‌سه‌ری سروشتی بكات و تكای له دایكان و باوكان كرد له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌و نه‌خۆشییه منداڵه‌كانیان چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌ربگرن.