ئێمە لە سایتی ئاشتی لەچوارچێوەی کەمپینی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی تایبەتیمان کردۆتەوە بۆ کاندیدانی لیستی ئازادی ژمارە (١٦٤) ، ( یوسف عبدالکریم مارف ناسراو بە مەلا بەختیار )کاندیدی ژمارە ( ١٧ ) دەڵیت (سیاسەتی ئابوری حکومەتی هەرێم کە سیاسەتی نیو لیرالیزمە جیاوازی چینایەتی زەقتر دەکاتەوە هەژارەکان هەژارتر دەکا ..!) دەقی دیدوبۆچونەکانی لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا بخوێنەرەوە :
سایتی ئاشتی: ( خاک – نان – ئازادی ) دورشمی لیستی ئازادییە بۆ ئەو خولەی پەرلەمانی کوردستان ، دەتانەوێت لەرێگای ئەو دورشمە چی بە خەڵک و دەنگدەرانتان بڵێن ؟
یوسف عبدالکریم عارف :ئێمە وەکو لیستی ئازادی بە دروشمی خاک ،نان،ئازادی دەستمان بەبانگەشەی هەڵبژاردن کردوەو داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین متمانە بدەنە کاندیدەکانمان ،ئەمانەوێ لەم دروشمەوە بەخەڵکی کوردستان بڵێین خەبات و تێکۆشانی نیشتمانی چینایەتیمان پێکەوە گرێ داوە، خاک گوزارشتە لەنیشمان ولەپێناویدا ساڵانێکی زۆرە خەبات ئەکەین وقوربانی ئەدەین بۆ بەدیهێنانی کوردستانێکی سەربەخۆ ، نان لەروی جیهانبینی فکریمانەوە گوزارشتە لەخەباتی چینایەتی وابێ خەڵکی کوردستان ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین و هاوڵاتی هەست بەماف وئەرکی خۆی بکات و حکومەتیش بەرپەسیاربێ لە دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەمواون٠ ئازادی واتا بوار برەخسێ بۆ ئازادییەکان بەگشتی لەرووی دیموکراسیەت و ئازادی رێکخراوبون و سەندیکایی و کاری رۆژنامەگەری و٠٠٠تاد
سایتی ئاشتی : وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ناعەدالەتیەکی زۆر لە دابەشکردنی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە هەیە و جیاوازیەکی چینایەتی گەورە لە کۆمەڵگا بە روونی بەدیدەکرێت،کەسانێک دەستیان بەهەموو رەفاهیەتێک دەگات و بەشی هەرە زۆری خەڵکیش لە نانی بەیانی مناڵەکانی دڵنیا نیە، ئێوە لەم بارەیەوە بەرنامە و پلانتان چیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە ؟
یوسف عبدالکریم عارف :سەبارەت بەناعەدالەتی و زەقبونەوەی ناعەدالەتی و جیاوازی چینایەتی پەیوەندی بە سیاسەتی ئابوری حکومەتی هەرێمەوە هەیە کە سیاسەتی نیو لیرالیزم و مەرجەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیوە هەیە ،ئەم سیاسەتە جیاوازی چینایەتی زەقتر دەکاتەوە هەژارەکان هەژارتر دەکاو توێژێکی برژوای مشەخۆری بیرۆکرات دروست دەبێ، بەگشتی لەبەرنامەی لیستی ئازادی تاکید لەوە کراوەتەوە کە ناکرێ ئەو سیاسەتە بەردەوام بێ ،پێویستە بەرنامەیەک هەبێ بۆ بایەخدان بەبەرژەوەندی رەنجدەران وجوتیاران و زەحمەتکێشان لەریگای رزگاربون لە ئابوری بەرخۆر(ریعی) ورێنماییەکانی سندوقیدراوی نێو دەوڵەتی و بایەخدان بە سیاسەتێکی بەرهەمهێنی کارا لە سەرجەم بوارەکانی پیشەسازی وکشتوکاڵ و ئاودێری و گەشتوگوزارو٠٠٠٠تاد
سایتی ئاشتی : دەسەڵاتدارانی کوردستان ماوەیەکە خەریکی بەتایبەتیکردنی کەرتەکانی خزمەتگوزارین وەکو ئاو و کارەبا ونەخۆشخانە و قوتابخانە ….هتد ، بێگومان ئەوە زەنگێکی خەتەرناکە و شیوعیەکان هەر زوو درکیان بەم مەترسیە کرد و بەشیوازی جۆراو جۆر نارەزایەتیان دەربڕی ، لەپەرلەمان چۆن رێگری لەم سیاسەتە نیو لیبرالزیمە دەکەن ؟
یوسف عبدالکریم عارف :سەبارەت بەبەتایبەتکردنی کەرتە گشتیە خزمەتگوزاریەکان بەجدی بابەتێکی هەستیارو زەنگێکی مەترسیدارە دەبێ بەپرۆژە پشتگیری لە مافی هەژاران بکرێ و پشتگیری لە کەرتی گشتی بکرێت