عه‌زیز نه‌سین، له‌چیرۆکێکیدا باس له‌دوو ماڵ ده‌کات که‌هه‌میشه خراپی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڕه‌که‌که‌یاندا ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌ستۆی یه‌کتری. هیچیان ناڵێن خه‌تای هه‌ردوکمان بوو. تا وایلێدیت خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌که سه‌رجه‌می چوڵی ده‌که‌ن‌و ته‌نها ئه‌و دوو ماڵه ده‌مێننه‌وه هه‌ر خه‌ریکی تاوانبارکردنی یه‌کتریشن. ئه‌م چیرۆکه خه‌ریکه به‌سه‌ر واقیعی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستاندا پراکتیزه ده‌بێت، دوو ماڵه‌که یه‌کێتی و پارتین هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌ک یه‌کتری به‌وه تومه‌تبار ده‌که‌ن، که‌ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم خه‌تای لایه‌نه‌که‌ی تره.
یه‌کێتی ده‌ڵێت خه‌تای پارتیه‌و پارتیش ده‌ڵێت حاشا خه‌تای من نیه خه‌تای یه‌کێتیه.
له‌نێوان ئه‌م دوو خه‌تاباره‌ش وایلێهاتوه ئێمه‌ی هاوڵاتیان بڵێین ئێوه خه‌تابارنین ئێمه خه‌تابارین. ئێمه‌ی هاوڵاتیان بوین نه‌مانهێشت ماوه‌ی 23 ساڵه خاوه‌نی هێزێکی یه‌کگرتوی پێشمه‌رگه بین که‌به‌رگری له‌نه‌ته‌وه‌و خاک بکات نه‌ک شه‌ڕ بۆ حزب‌و مانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی به‌ڕێزه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌کانتان بکات.
خه‌تای ئێمه‌ی هاوڵاتیان بوو 23 ساڵه نه‌مانهێشت ئابوریه‌کی پته‌و دابمه‌زرێت که‌ببینه خاوه‌ن ژێرخانێکی وه‌به‌رهێن نه‌ک بخۆربین، که‌سی ئیشکه‌ربین نه‌ک موچه‌خۆری بێ ئێش. ئێمه نه‌مانهێشت که‌رتی کشتوکاڵ به‌ره‌وپێش بڕوات، حه‌زمان له‌ماستی یۆنانیه‌و رقمان له‌ماستی هه‌ولێره‌و حه‌زمان له‌شوتی قرغیستانه قێزمان له‌شوتی شاره‌زور ده‌بێته‌وه.
بۆ به‌رچایی ده‌بێت گوێزی ئۆکرانی بخۆین گوێزی هه‌ورامان زۆر بێ تامه! خه‌تای ئێوه نه‌بوو، خه‌تای ئێمه بوو، هه‌موان خۆمان ته‌عین کرد‌و بوینه مه‌چه‌خۆری بندیوار.
خه‌تای ئێوه‌ی به‌رز مه‌قام نه‌بوو بینای 30 قاتمان حه‌ز لێ‌بوو، به‌ڵام مه‌کته‌ب‌و خه‌سته‌خانه‌کانمان له‌حاڵی خراپدابن.
خه‌تای ئێوه نیه ئێمه خۆشبوین له‌وه‌ی ئێوه خاوه‌نی ده‌یان باخ‌و ڤێلابن‌و منداڵه‌کانمان له‌سێ ده‌وام له‌قوتابخانه‌یه‌کدا بخوێنن، وابوو لامانگرنگ بوو که‌ئۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌مان هه‌بێت.
خه‌تای ئێمه‌ی هاوڵاتیان بوو ویستمان دوو ئاسایش‌و دوو دارایی و دوو پۆلیس‌و دوو حکومه‌تمان هه‌بێت.
خه‌تای ئێمه‌بوو ده‌چوینه وڵاتان شکاتمان له‌یه‌کتر ده‌کرد! خه‌تای ئێمه‌بوو ده‌رزی خراپمان له‌مه‌خزه‌ن ده‌رهێناو چاوی 32 که‌سمان نابیناکرد.
خه‌تای ئێمه‌بوو به‌نهێنی پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتمان به‌کارهێنا، ئه‌وه ئێمه‌بوین نه‌مانزانی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکه‌ین‌و ناوچه دابڕاوه‌کانمان دابه‌شکرد. خه‌تای دهۆکی و هه‌ولێریه‌کان بوو حه‌زیان ده‌کرد جه‌له‌ولا بکه‌وێته ژێرده‌ستی داعش، سلێمانی و هه‌ڵبجه‌یی و گه‌رمیانیه‌کانیش ده‌یانوت شه‌نگال فرۆشرا، ئه‌وه ئێمه‌ین به‌ویستی خۆمان کابینه‌ی هه‌شت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین ئه‌وه‌نیه به‌بێ موچه هه‌موان ده‌وام ده‌که‌ین قسه‌یش له‌سه‌ر پاره‌ی ونبوو ناکه‌ین، ئه‌وه نه‌بوو وتمان گرنگ ئه‌وه‌یه ئێوه‌و منداڵه‌کانتان سه‌لامه‌تبن‌و ئاینده‌ی ئابوریتان له‌مه‌ترسیدا نه‌بێت، ئیتر باهێزی پێشمه‌رگه خاوه‌نی چه‌کی نوێ نه‌بێت، ئیتر با میلله‌ته‌که‌مان هه‌میشه دڵه‌ڕاوکێی بێت، ئیتر با میلله‌ته‌که‌مان له‌به‌رده‌م کڕنوش بردندا بێت بۆ به‌غدا. هه‌موی خه‌تای ئێمه‌ی هاوڵاتیان بوو نه‌ک یه‌کێتی و پارتی.