٦٠
ساڵ بەسەر ڕوخاندنی سیستمی پاشایەتی عێراق تێپەڕی
له ڕۆژی 14ی تهمووز دوو شۆرش هه‌ڵگیرسا، یه‌كه‌میان له فه‌ره‌نسا و له ساڵی 1789 دووه‌میشیان له عیراق و له ساڵی 1958، ئه‌م دوو شۆڕشه له دوو شوێنی جیاواز و له دوو كاتی جیاوازدا هه‌ڵگیرساو نێوانیان (169) ساڵه، به‌ڵام هه‌ردوو شۆڕشه‌كه یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو، ئه‌ویش كۆتایی هاتنی حوكمی پاشایی و هاتنه دی حوكمی كۆماری، هه‌روه‌ها شۆڕ دژی سته‌مكاری و برسێتی بوون، شۆڕشی فه‌ره‌نسی پیاوانی هه‌ژار و بۆرجوازی سه‌ركردایه‌تیان ده‌كرد، به‌ڵام له عێراقدا ئه‌فسه‌رانی وڵات به‌سه‌رۆكایه‌تی ( عه‌بدولكه‌ریم قاسم) له شێوه‌ی كوده‌تادا شۆرشیان هه‌ڵگیرساند، هه‌ردوو شۆڕشه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی خۆیان و جیهان جێهێشت و هه‌ردوكیشیان به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه له بنه‌ماكانی شۆرش و كوده‌تاوه له‌ناوچوون.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌م دوو شۆڕشه‌دا هه‌یه، به‌ڵام به سه‌یر كردنی بارودۆخی ئێستای عێراق و فه‌ڕه‌نسا چه‌ندین خاڵی جیاوازیش له نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا لایه‌نه جیاوازه‌كانی هه‌ردوو شۆرشی ( فه‌ره‌نسی و عێراقی) شی بكه‌ینه‌وه و هۆكار و ئه‌نجامه‌كانی بزانین:
یه‌كه‌م : خاڵه هاوبه‌شه‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و عێراق:
ته‌نها به‌رواری هه‌ردوو شۆڕشه‌كه (14ی تهمووز) خاڵی هاوبه‌شیان نیه، به‌ڵكو چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له گرنگترین خاڵهكانیانن:
1- هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كه:
شۆرشی فه‌ره‌نسی نزیكه‌ی 10 ساڵی خایاند‌و به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕی،كۆمه‌ڵێك هۆكار بوونه هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆرشه‌كه كه بریتی بوون له ( بێكاری ، هه‌ژاری ، سته‌م، نایه‌كسانی له دانی باج ، نه‌بوونی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ، گه‌نده‌ڵی ، دابه‌زینی نرخی گه‌نم و مه‌یی ، هه‌ڵئاوسانی دارایی و دابه‌زینی نرخی دراوی نیشتیمانی ، جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان چینی بۆرجوازی و ئه‌رستۆقراتی له‌گه‌ڵ چینی جوتیاران و بڵاوبونه‌وه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی)، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شۆڕشه بوون.
شۆڕی 14ی تهمووز له عێراق كۆمه‌ڵێك هۆكار بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی له‌وانه توڕه‌یی خه‌ڵكی عێراق له سیسته‌می حوكمڕانی و داگیركاری به‌ریتانی به‌تایبه‌ت دوای دامركاندنی شۆڕشی ( ره‌شید عالی گه‌یلانی)، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیایه بیانیه‌كان كۆنترۆڵی ئابووری عێراقیان كردبوو، هاوڵاتیان له ژیانێكی قورس‌دا ده‌ژیان، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا پاره‌ی عێراقی زۆر دابه‌زی و نرخی كاڵاكان گران بوو، كه ژیانی هاوڵاتیانی قورس‌تر كردبوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاوازیی چینایه‌تی له نێوان دانیشتووانی عێراقدا باو بوو.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ردوو شۆڕشه‌كه به هۆكاری دارایی و نایه‌كسانی و ڕوخانی حوكمی چینایه‌تی و پادشایی هه‌ڵگیرسان.
2- له سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر كه‌شێكی گونجاو بۆ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كان بوونی هه‌بوو ، گه‌ر جه‌ماوه‌ر و گه‌ل پشتگیری شۆرش نه‌كات، هه‌رگیز شۆرش هه‌ڵناگیرسێت و درێژه ناكێشێت، جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو وڵات به هۆكاری خراپی باری ئابووری و سیاسی و جیاوازی چینایه‌تی و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ته‌واو ئاماده‌بوون بۆ شۆرش كردن و ته‌نها پێویستیان به سه‌ركردایه‌تی كردنێك هه‌بوو، له‌م خاڵه‌دا هه‌ردوو گه‌لی فه‌ره‌نسی و عیراقی ته‌واو هاوشێوه بوون.
3- شۆشی 14ی تهمووز بووه هۆی له دایك بوونی یه‌كه‌م كۆماری عێراق و فه‌ره‌نسا، واته حوكمی هه‌ردوو وڵاته‌كه له دوای ئه‌م شۆِرشاوه گۆڕا به ( كۆماری).
4- هه‌ردوو شۆرشه‌كه هه‌ر زوو كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان به دوای خۆیاندا هێنا و به‌شێكی زۆری وڵاتان دژایه‌تیان كردن، له فه‌ره‌نسادا وڵاتانی ئه‌وروپا به تایبه‌ت به‌ریتانیاو نهمساو پروسیا دژایه‌تی شۆڕشه‌كه‌یان كرد‌و هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیان له فه‌ره‌نسادا ڕه‌تكرده‌وه و دواتریش هاوپه‌یمانیان دژی شۆرش و ناپلیۆن پێكهێنا، له عێراقیشدا به هه‌مان شێوه دژایه‌تی زۆر كرا له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ و جیهانه‌وه، به‌ریتانیا به‌هۆی مه‌ترسی بهرژهوهندییهكانیهوه دژی وه‌ستایه‌وه،هه‌روه‌ها ئێران و توركیا و ئیسرائیل و ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانیان بۆ شكستپێهێنانی شۆڕشه‌كه خسته كار، به تێكدانی بیروهۆشی هاوڵاتیانی عێراقی و تێكدانی سه‌قامگیری دژی شۆرشه‌كه وه‌ستانه‌وه، تاقه لایه‌ن كه پشتگیری شۆڕشه‌كه‌ی كرد ( كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ( له‌و كاته‌دا كۆمارێكی یه‌كگرتوو له نێوان سوریا و میسر و لیبیادا له نێوان سالانی 1958- 1961 پێكهێنرابوو، به‌ڵام به كرداریی هیچ یه‌كگرتوویه‌كی به‌دی نه‌كرا) بوو، كه داوای له سه‌ركرده‌كان كرد پشتگیری شۆرشی 14ی تهمووز بكه‌ن و دواتریش وه‌فدێكیان نارد بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بخه‌نه ناو كۆماره یهكگرتوهكهوه.
5- جه‌نگ شۆڕشه‌كه‌ی له‌ناوبرد: شۆڕشی فه‌ره‌نسی دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له ئامانجه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و رۆشنبیری و یه‌كسانی هێنایه دی، به‌ڵام ناپلیۆن پۆناپه‌رت له به‌رنامه‌ی شۆڕش لایداو له ساڵی 1802 بوو به ئیمپراتۆری فه‌ره‌نساو ده‌ستی به داگیركاری كرد‌و ناوچه گه‌لێكی زۆری كیشوه‌ری ئه‌وروپای داگیر كرد، به‌ڵام به شكانی له شه‌ڕی واترلۆدا له ساڵی 1815 كۆتایی به شۆڕشه‌كه هێنا.
هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی مێژووناسان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به كوده‌تاكه‌ی ناپلیۆن شۆڕش كۆتایی پێهات.
له عێراقیشدا شۆرشه‌كه به‌هۆی شه‌ڕو كوده‌تاوه كۆتایی پێهات، ئه‌وه‌بوو له 8ی شوباتی 1963 به سه‌ركردایه‌تی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی له‌وانه( عبدالسلام عارف، احمد حسن به‌كر، علی صالح سعدی، عارف عبدالرزاق) كوده‌تا به‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا كرا‌و دواتریش حیزبی به‌عس له ئه‌نجامی پاكتاوی چه‌په‌كاندا دامه‌زرا.
دووه‌م: ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ردوو شۆڕشه‌كه:
1- له عێراق:
• هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی پاشایی و دامه‌زراندنی ڕژێمی كۆماریی
• ڕۆشنبیری سیاسی لای گه‌لی عێراق فراوان كرد ،كه پێشتر به‌هۆی داگیركاری و حوكمی پادشاییه‌وه لاواز بوو، هه‌روه‌ها گه‌لی عێراق ئاشنای مافه‌كانی خۆیان بوون و ئازادی ڕاده‌ربڕین سه‌ری هه‌ڵداو زیندانه‌كان له زیندانیانی سیاسی به‌تاڵ كرانه‌وه.
• شۆڕشی 14ی ته‌موز سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و سه‌روه‌ری عێراقی پته‌و كرد و هه‌موو ڕێكه‌وتنامه داگیركاریه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
• له ڕووی یه‌كگرتووی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه هه‌نگاوی باشی ناو هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی ( عه‌ره‌ب و كوردی)ی كرده دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی هاوبه‌ش له عێراقدا له ماده‌ی (4) ی ده‌ستوری كاتیدا به ته‌واوی ئاماژه‌ی پێكرا، هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وه‌كانی تریش پارێزرا كه بۆ یه‌كه‌مین جار بوو له عێراقدا ئه‌م هاوبه‌شیه ڕاسته‌قینه بێته دی.
• شۆڕش سیاسه‌تی نوشتانه‌وه و لاوازی به‌رامبه‌ر به ڕۆژئاوا هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه ڕژێمی پاشایه‌تی له‌سه‌ری ده‌ڕۆشت.
• یاسای كۆمه‌ڵه‌كان له ساڵی 1961 ده‌ركرا، به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه نزیكه‌ی 700 كۆمه‌ڵه مۆڵه‌تی دامه‌زراندن و كاركردنیان پێدراو پارتی سیاسی دامه‌زرا.
• به‌هۆی شۆڕشه‌كه‌وه عێراق له ڕووی ناوچه‌یی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی ناو له سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو، بۆ نموونه عێراق به چالاكانه به‌شداری كرد له دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ( ئۆپیك)، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناوخۆی وڵات‌دا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ده‌ركردنی یاسای كشتوكاڵ و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات‌دا ده‌ستكه‌وتی زۆری به ده‌ستهێنا.
2– له فه‌ره‌نسادا:
شۆڕشی فه‌ره‌نسی به به‌راورد به عێراق سه‌ركه‌وتنی زیاتر و كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌كه جێهێشت و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرنگی به ده‌ستهێنا كه ئه‌مانه گرنگترین دهستكهوتهكانیهتی:
• شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ڕژێمی پادشایه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كۆماری ڕاگه‌یاند، هه‌موو ئیمتیازاته‌كانی چینی ئه‌رستۆقراتی بڕی.
• پیاوانی ئاینی ببونه بار به‌سه‌ر كۆمهڵگهداو و چه‌ندین ئیمتیازاتیان هه‌بوو، سه‌رجه‌م ئیمتیازاته‌كانی ئه‌وانیشی بڕی.
• شۆڕشه‌كه گۆڕانكاریه‌كی ڕیشه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراتی و یه‌كسانی چینایه‌تی و مافی هاوڵاتی بوونی دروست كرد، گرنگی به بیرمه‌ندان دانا‌و بۆچونهكانیانی به‌رز نرخاند وه‌ك بۆچونی ( په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی) جان جاك ڕۆسۆ.
• دوای شۆڕشه‌كه گه‌لی فه‌ره‌نسی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان هه‌ڵده‌بژارد كه پێشتر ته‌نها پیاوان و له ناو پیاوانیدشدا ئه‌وانه‌ی باجیان ده‌دا ده‌یانتوانی ببنه په‌رله‌مانتار، به‌مه‌ش دیموكراتی ناته‌واو بوو.
• كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا مافه‌كانی مرۆڤ و هاوڵاتی بوونی فه‌ره‌نسی ده‌ركرد كه خۆی له چه‌ندین مافی گرنگ ده‌بینیه‌وه له‌وانه یه‌كسانی و ئازادی و مافی موڵكداری و ئاسایش و ڕێگری له زه‌بر و زه‌نگ.
سێیه‌م: دوای شۆرشه‌كان:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شۆرشه‌كه زۆرین ئامانجه‌كانیان هێنایه دی، به‌ڵام دواتر و به هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و زاتی، شۆرشه‌كان پوكانه‌وه.
شۆرشی 14ی ته‌موزی1958ی عێراق ، له ده‌ره‌وه دژایه‌تیه‌كی زۆر كرا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن داگیركاری به‌ریتانی و ئێرانه‌وه، له ناوخۆشدا عه‌بدولكه‌ریم قاسم حه‌زی تاكه كه‌سی زاڵ بوو به‌سه‌ریدا و ده‌ستی كرد به دوورخستنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانی له‌وانه( عه‌بدولسه‌لام عارف، رفعه‌ت حاجی ئهلسری (ا‌لدین)،ناجی تالب ، عبدالرحن عارف…. هتد، هه‌روه‌ها پۆلێنی ئه‌فسه‌رانی ( ئازادیخوازی) كرد كه هاوكارو پاڵپشتی بوون له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كه‌دا و ژماره‌یه‌كی له سێداره‌دا و هه‌وڵی له سێداره‌دانی عبدالسلام عارفی دا و چه‌ندین هاوكاری تریشی به تۆمه‌تی كودهتاو هه‌وڵی گۆڕینی دادگایی كرد، ئه‌م كارانه‌ی قاسم بووه هۆی تێكچوونی شیرازه‌ی شۆڕش و لادان له بنه‌ماكانی شۆڕش.
له‌لایه‌كی تره‌وه له رووی فیكریه‌وه عبدالكریم قاسم و عبدالسلام عارف له یه‌ك جیاواز بوون، قاسم و هاوكاره‌كانی تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوون له كه‌سانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و پله‌یان باڵا نه‌بوو زیاتر هاوشانی عبدالكریم قاسم بوون، هه‌روه‌ها لایه‌نگری ماركسی و شوعیه‌ت بوون، نازناوه‌كانی (ئه‌فه‌ندی و به‌گ و پاشا و هانم) یان هه‌ڵگرتبوو.
به‌ڵام ڕه‌وتی عبدالسلام عارف زیاتر له ئه‌فسه‌رانی نیشتیمانیی بوون، ئامانجیان جێبه‌جێ كردنی بنه‌ماكانی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه بوو كه پێشتر له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبوون.
ئه‌م جیاوازی بۆچونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه شۆرش له‌یه‌كتر بترازێت و كوده‌تا ڕووبدات.
دوای ئه‌م ناكۆكیانه ژماره‌یه‌ك له هێزه سیاسه و سه‌ربازیه‌كانی ڕێكخراوی ئه‌فسه‌رانی نیشتیمانی هاوپه‌یمانێتیه‌كیان پێكهێنا بۆ گۆڕینی رژێمی حوكم، ئه‌وه بوو ژماره‌یه‌ك له به‌عسیه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و قه‌ومیه‌كان له 8ی شوباتی 1963 كوده‌تایان به‌سه‌ر عبدالكریم قاسمدا كرد ، له ئه‌نجامدا شۆرشش كۆتایی پێهات عبدالسلام عارف بووه سه‌رۆك كۆمار ( به ڕه‌مزی) و احمد حسن به‌كر كه سه‌ركرده‌یه‌كی به‌عسیه‌كان بوو كرا به سه‌رۆك وه‌زیران. دوای ئه‌م كوده‌تایه به‌عسیه‌كان هاتنه سه‌ر حوكم و جگه له ڕژێمی كۆماری هیچ بنه‌مایه‌كی شۆڕ‌شیان جێبه‌جێ نه‌كرد، بۆیه شۆرشی 14ی ته‌موز له عێراق كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماو گه‌لی عێراقیش ته‌نها وه‌ك مێژوو سه‌یری ده‌كه‌ن و یادی ناكه‌نه‌وه.
شۆڕشی فه‌ره‌نسا به ڕووخانی قه‌ڵای باستێل ده‌ستی پێكرد و به‌بونی ناپلیۆن پۆناپه‌رت(1769-1821) وه‌ك ئیمپراتۆری فه‌ره‌نسا شۆرش كۆتایی هات و سه‌رده‌می ناپلیۆن ده‌ستی پێكرد.
فه‌ره‌نسا چوار ساڵ به قه‌یرانی دارایی قورس‌دا تێپه‌ڕی، گه‌لی فه‌ره‌نسا دووباره توڕه‌بونه‌وه، نه‌بوونی لێهاتویی و گه‌نده‌ڵی سیاسی به ته‌واوی په‌ره‌ی ساند، به‌رپرسه‌كان بۆ پاراستنی دسه‌ڵاتیان پشتیان به ژه‌نڕاڵه‌كان ده‌به‌ست، له 9-11-1799 ناپلیۆن كوده‌تای كرد و خۆی وه‌ك ( كونسوڵی یه‌كه‌م)ی فه‌ره‌نسا دیاری كرد، ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی كۆتایی هاتنی شۆرش و ده‌ستپێكردنی داگیركاری و سه‌رده‌می ناپلیۆن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی شۆرشه‌كه كۆتایی پێهات، به‌ڵام بۆچون و به‌رنامه‌ی شۆڕشه‌كه هه‌ر مایه‌وه و كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌وروپاو جیهاندا جێهێشت و شۆرشێكی رۆشنبیری و ئازادیخواز بوو كه دواتر له شۆڕشه‌كانی تردا سودی لێوه‌رگیرا.
چواره‌م: كۆتایی و ده‌رئه‌نجام:
هه‌ردوو شۆڕشه‌كه به مه‌به‌ستی هێنادی حوكمی كۆماری و كۆتایی هاتنی سته‌مكاری و چینایه‌تی له 14ی ته‌موز هه‌ڵگیرسان، شۆرشی فه‌ره‌نسی له ڕووی كاته‌وه ماوه‌یه‌كی زۆرتری خایه‌ند و بنه‌ماو به‌رنامه‌كانی یه‌كسه‌ر كۆتایی پێنه‌هێنرا، به‌ڵكو وه‌ك سیسته‌می حوكم سه‌یر ده‌كرا و هه‌ڵه‌كانی ناپلیۆن چاك كرایه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر بێت و ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خۆشبه‌ختی فه‌ره‌نسیه‌كان، به‌ڵام له عێراقدا دوای كوده‌تاكه له‌گه‌ڵ تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی شۆرش بنه‌ماو به‌رنامه‌كانیش تیرۆر كران، به‌عسیه‌كان به ئاگر و ئاسن حوكمی عێراقیان كرد و بنه‌مای یه‌كسانی كورد و عه‌ره‌بیان تێكدا و هه‌ر كه‌سێك دژیان بووایه به چه‌نده‌ها جۆری پلانگێری له‌ناویان ده‌برد، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه عێراق سودێكی ئه‌وتۆ له شۆرشه‌كه وه‌رنه‌گرێت، چونكه به ته‌واوی سڕدرایه‌وه، ئه‌م سڕینه‌وه‌یه‌ی پێشخۆ له‌وه‌یه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی عێراقیه‌كان بێت و هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن بۆ چاك كردنی هه‌ڵه‌كانی پێشخۆیان و سود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی پێشخۆیان، ئه‌واته دوای به‌عسیه‌كانیش عێراقیه‌كان گیرۆده‌ی هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌یه كه بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی 14ی تهمووز، بۆیه بۆ ئه‌مساڵ له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق له یادی ئه‌م شۆڕشه‌دا داوای شۆڕشێكی تر ده‌كرێت.
گۆران قادر احمد
بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی
ئەزمونی پێنج ساڵ کاری ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان
سەرچاوە:دیبلۆمات مەگەزین