به‌رێز / سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان
سڵاو و رێز …
له بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان به گه‌رمی پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین . دیاره حزبی شیوعی كوردستان به درێژایی مێژوو ته‌مه‌نی پڕیه‌تی له به‌رخودان و تێكۆشان و شانازی ئه‌وه‌ی پێ ده‌بڕێ كه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن بووه له گه‌ل و نیشتیمان ، هه‌ڵًبه‌ته ئه‌مه‌ش به قوربانیدان و خه‌ڵكانی تێكۆشه‌ری ئه‌م حزبه كرا . ئێمه له ناوه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه دیموكراتی گه‌لی كوردستان هه‌میشه پێمان وابووه كه حزبی شیوعی وه‌ك حزبێكی داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی بارودۆخ و پێشهاته‌كانه . بۆیه له دۆخێكی وه‌ك ئێستا كه گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێپه‌رده‌بێت ده‌توانن هاوشان له گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كان به گشتی رۆڵی كاریگه‌ر بگێرن له ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵك و هێنانه‌كایه‌ی یه‌كریزی ناوماڵی كوردستانی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ، لێره‌وه‌ش سڵاو بۆ یادی تێكۆشه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا عه‌زیز محمد ده‌نێرین كه سه‌رتاپای ته‌مه‌نی به‌خشی له پێناو یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یادی هه‌میشه به زیندوویی لامان ده‌مێنێته‌وه…..
هه‌رشاد بن
ناوه‌ندی هه‌ولێری
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
٣٠\٦\٢٠١٨