لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن یونیسێف: ملیۆنێک منداڵى ئەفغانی مەترسیی مردنیان لەسەرە

یونیسێف: ملیۆنێک منداڵى ئەفغانی مەترسیی مردنیان لەسەرە

0 تێبینییەکان 2 بینینەکان

ڕێکخراوی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان تووشی بەدخۆراکیی توند بوون و هۆشداریشیدا ئەگەر هیچ ڕێکارێک بۆ هاوکاریکردنیان نەگیرێتە بەر لە ژێر مەترسیی مردندان.

تاجەدین ئەیوالی نوێنەری یونیسێف لە ئەفغانستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەى بەدخوارکی لە نێو منداڵانى ئەفغانستان و مەترسی لە سەر ژیانیان، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە،

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ٣.٧ ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان تووشی لاوازبوونی توند بوون، واتە لە دۆخی بەدخۆراکیی تونددان، لە نێویاندا یەک ملیۆن منداڵ تووشی بەدخۆراکیی زۆر توند بوون، کە ئەوەش ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەگەر هیچ ڕێکارێک بۆ هاوکاریکردنیان نەگیرێتە بەر لەژێر مەترسیی مردندان.

جێگەى ئاماژەیە، لەدواى گەڕانەوەى تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات، دۆخی ژیان لە ئەفغانستان زۆر خراپتر بووە لە هەموو ڕووەکانەوە، بەتایبەتى دۆخى ژنان و منداڵان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە